ئەمینداری گشتی ئەنجو مەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵه چاوی بەسەڕۆکی پەڕلەمانی عارەبی عادل عەسومی دەکەوێت

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵەئیسماعیل بەسەرۆکایەتی کردنی شاندێک کەبەڕێزسەلام عەلی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندیەکان وبەڕێزسەعدفەیازبەڕێوەبەری گشتیی پەیمانگەی پەرەپێدانی پەڕلەمانی تێدابوو ڕۆژی یەکشەمە ١٣ /١٢/٢٠٢٠ چاوی بە بەڕێز عادل کوڕی عەبدولڕەحمان عەسومی سەرۆکی پەڕلەمانی عارەبی کەوت لەمیانی سەردانەکەی بۆقاهیرە پایتەختی میسر لەسەر بانگهێشتێک کەئاراستەی کرابوو.

لەمیانی چاوپێکەوتنەکەدا نمایشی ڕێگاکانی پەرەپێدان وپتەوکردنی پەیوەندیەکان لەنیوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی و پەڕلەمانی عارەبی لەبوارەکانی پەڕلەمانی ڕاهێنان وپەرەپێداندا کرا.
لەدیدارەکەدا بەڕێز ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران سەلامی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی گەیاندبەبەڕێز سەرۆکی پەڕلەمانی عارەبی بەسەرکەوتنی دانیشتنەگشتیەکەلەڕۆڵی بەستنی دووەمی وەرزی سێهەمی یاسادانان لە پەڕلەمانی عارەبیدا .
هەرلەبەشێکی چاو پێکەوتنەکەدائەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران سووربوو لەسەرگرنگی پتەوکردنی هاریکاری عارەب بۆبەرەنگاربوونەوەی ئالەنگاریەکان ویەکگرتنی ڕیزەکانی وڵاتەعارەبیەکان کەخاوەنی سامان و وزە گەورەئادەمیەکانە بۆ زامنکردنی کێبڕکێ لەگەڵ وڵاتەگەورەکاندا وەخزمە تکردنی بەرژەوەندی گەلەکانیان ئاماژەی بە هەوڵدانی ئەنجومەنی نوێنەراندابۆبەرەنگار بوونەوەی ئالەنگاریەکان کەپەتای کورۆنا دایسە پاندووەلەگەڵ چەند دۆسیەیەکی گرنگدا وە لەنیوانیاندا گرنگپێدان بەگەنجەکان وکاریگەر کردنی ڕۆڵیان وپەیداکردنی مۆڵەتی کارکردن بۆیان لەپێناو هاوبەشیکردنیان لەپرۆسەی پەرەپێدانی بەردەوامدا.
لەلایخۆیەوە بەڕێزعادل عەسوومی سەرۆکی پەڕلەمانی عارەبی خێراتنی کرد لەشاندی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاسپاردەی کردبە گەیاندنی سڵاوی لەڕێزدار سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێزمحەمەد حەلبوسی وپشتگیر کردنی لەسنووربەدەری عێراق بۆپەڕلەمانی عارەبی و چالاکیەکانی .
بەڕێز عەسومی ڕوونیکردەوەکەپەڕلەمانی عارەبی هەوڵدەدات بۆ گەڕانەوەی متمانەی گەلی عارەبی بەدامەزراوە عارەبیەکان ئاماژەیدا بەهەڵستانی پەڕلەمانی عارەبی بەخستنە ڕووی زۆرلە دەستپێکە نوێکان بۆ بزووتنەوەی واقع ئارەزومەندی خۆی دەربڕی بۆسەردانی عێراق بەمزوانەبەگوێرەی توانا یا میوانداری کردنی بەغدا له بەڕێکردنی دانیشتنێکی پەڕلەمانی عارەبی یان کۆبوونەوە یەکی نووسینگەی پەڕلەمانی عارەبی .
لەلای خۆیەوە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبی ئامادەکردنی هەمووئامادەباشیەک بۆدابینکردنی سەردانی سەرۆکی پەڕلەمانی عارەبی یا بەجێهێنانی پێشنیارەکانی پەیوەندیدار بەبەڕێکردنی دانیشتنێکی پەڕلەمان یان نووسینگە کەی پەڕلەمانی عارەبی لەبەغدا.
لەدواییدا بەڕێز سیروان عەبدوڵڵه ئیسماعیل ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران وبەڕێزعادل عەسومی سەرۆکی پەڕلەمانی عارەبی دیاریە یادگاریەکانیان پێشکەش بەیەکتری کرد .
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانەکەی قاهیرەی بەبۆنەی بانگهێشتی فەرمی لەپەڕلەمانی عارەبیەوەیە بۆی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣/١٢/٢٠٢٠