د.بەشیر حەداد، لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی راسپارد بەدواداچوون بۆ بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بکەن کە تێدا دياره له قوتابخانەیەک کتێبەکانی پرۆگرامی خوێندن لە شوێنێکی زۆر خراپ و ناشایستەدا کۆگا كراون و کۆکراونەتەوە

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی راسپارد تاوەکو لێکۆڵینەوەی بەپەلە بکەن لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و خراپی بارودۆخی یەکێک لە قوتابخانەکان پیشاندەدات بەوەی کە کتێبەکانی پرۆگرامی خوێندن لە شوێنێکی زۆر خراپ و ناشایستەدا کۆگا كراون و کۆکراونەتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق رەخنەی توندى لەو بارودۆخە گرت کە لە هەندێک لە قوتابخانەکانی عێراق روودەدات بەوەی کە گرنگی بە پرەنسیپە ئیداری و و بەھا کۆمەڵایەتی و ئایینیەکان نادرێت و رێز لە بنەمای زانستی و پەروەردەیی ناگیرێت.
دکتۆر بەشیر حەداد، جەختیشی لەسەر پێویستی چالاککردنی چادوێری و سەرپەرشتی پەروەردەیی و بەدواداچوونی مەیدانی له لایەن وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرانی پەروەردەکانەوە بۆ پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە تەواوی وڵات کردەوە و ئاماژەشی بە گرنگی پشتیوانی پروسەی زانستی کردەوە بەشێوەیەک کە پێداویستی و خواستەکانی کۆمەڵگەی وڵات و قوتابییەکانی دابین بکات.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٢٠٢٠/١٢/١٥