لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی تاوتوێی یاسای پێبەخشینی دارایی بۆ هەڵبژاردنەکان تەواودەکات

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبوری و ئامادەبوونی خانمان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە ڕۆژی چوارشەممە ١٦/١٢/٢٠٢٠ کۆبوونەوە یەکیبەست تیایدا تاوتوێکەی تەواوکرد سەبارەت بەپڕۆژە یاسای پێبەخشینی خەرجیەکانی هەڵبژاردنەکان .

لەدەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کەلە بارەگای لیژنەی داراییدا بەستراڕێزداران ئەندامانی لیژنەکە ئەوپەڕی زویری وغەمباریی خۆیاندەربڕی بەگیانلە دەستدانی پەڕلەمانتار حەنین قەدۆ،داوای بەزەیی ولێخۆشبوونیان بۆئەوکردو بۆکەسوکارەکەشی سەبرو ئارامی ، ئەمجا سورەتی فاتیحایان بۆ ڕەحمپێکردنی خوێندەوە.

لەدواییدالیژنەی دارایی تاوتوێی پڕۆژەیاسایەکەی پێبەخشینی خەرجیەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی تەواوکرد ،وەلیژنەکەبڕیاریدا لەسەر پێبەخشینی خەرجییەکانی هەڵبژاردنەکان لەبڕەپارە هێنراوەکەی لەساڵی ٢٠١٩کە١٣٣ملیاردینارە بۆهەژماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنەکان جیاوازلە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی.

لیژنەکە دووبارە داوای نەڕۆیشتنیکردبۆ سیاسەتی قەرزکردن لەبەر مەترسیەکەی بۆسەر ئابووریی عێراق ،ئەمجا یاساکەی بەرزکردەوە بۆدەنگلەسەردانی لەدانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٦ـ کانوونی یەکەمی ـ٢٠٢٠