لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ پارێزگاری بانقی ناوەند توێژینەوەلە بەرزبوونەوەی بەهای خەرجکردنی پارەدەکات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایە تی پەڕلەمانتارد. هەیسەم جبووری وەبەڕێزان ئەندامەکان،ڕۆژی پێنجشەممە١٧/١٢/٢٠٢٠ میوانداری لەبەڕێزپاڕێز گاری بانقی ناوەند کرد مستەفا غالب مخیف بۆتوێژینەوەلە قەیرانی ئابووری ودەرئەنجامەکانی بەرزبوونەوەی بەهای خەرجکردنی پارەی گرانبەها لەسەرڕەوشی بازاری عێراقی .

لیژنەی دارایی لەمیانی میوانداریەکە کەلە بارەگاکەیداڕێکخرا ، گرنگیدابەوڕێگایانەی کەدەتوانن بەرەوڕووی دەرئەنجامەخراپەکانی زیادکردنی بەهای خەرجکردن لەسەر هاووڵاتیان ببنەوە بەتایبەتی چینە پەراویزیەکان وهەژارەکان، سەرەڕای ڕێکارەکان کە بانقی ناوەند دەیگرێتەبەر بەرامبەربە کۆمپانیا خەرجیکارەکان بۆڕێگرتن لەخاوەن ویژدانە لاوازەکان بەفرسەتهێنانیان لەم دۆخە .

لەکۆبوونەوەکەدا لیژنەی دارایی داوای لەحکومەتکرد بۆهەستانی بەڕێکارەچاکسا زیە خێراکان بۆپاراستنی چینە لاوازەکان و ئەوانەی تۆڕی سەرپەرشتیی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوەو ئەوانەی لەکەرتی تایبەتدا کاردەکەن وەبەرەوڕوو بوونەوەی بێبەهایی پارەو دابینکردنی خواردەمەنیە پێویستەکان لەمیانی بیتاقەی پێدانی خواردەمەنیدا .

پاڕێزگاری بانقی ناوەند ڕوونکردنەوەیەکی پێشکەشکردسەبارەت بەبەرزبوونەوەی بەهای خەرجیی پارە، جەختی لەوەکردەوەکە بانقی ناوەند ئامادەکاریدەکات بۆ بەڕێکردنی چەپکە ڕێکارەکان کەهاوتاییەکی باش درووستدەکات بۆ بەهای خەرجیی پارە لەساڵی ٢٠٢١داوەکو بەڕێوەبردنی دەستپێشخەریەک بەبڕی ٣ترلیۆن بۆ پشتتیوانیی خاوەن کەم دەرامەتەکان ، وەدابینکردنی پترکردنی پارەی گرانبەها لەبازاردا ،وەپترکردنی ڕێگەی کەڵکوەرگرتن لەپارەی عێراقی کەخراوەته بانقەکانەوە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٧ـ کانوونی یەکەم ـ ٢٠٢٠