د.بەشیر حەداد لەگەڵ ژمارەیەک شێخ و سەرۆک هۆزەکانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کۆدەبێتەوە

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی کرد لە ژمارەیەک سەرۆک هۆز و کەسایەتی دیاری پارێزگاكانى واست و ميسان و ذي قار.
دکتۆر بەشیر حەداد پێزانینی هەبوو بۆ رۆڵی هۆزە رەسەنەکان لە بەهێزکردنى پەیوەندی نێوان پێکهاتەكانى عێراق و بەشداری چالاکانەیان لە سەقامگیری و ئاشتيى کۆمەڵگەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە حەسەن کەنانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سائیرون تێیدا بەشدار بوو و خۆشحاڵی خۆییان دەربڕی بۆ ئەو دیدارە بەرهەمدارە و لە هەمان کاتیشدا پێزانینیان هەبوو بۆ هەوڵە نیشتمانییەکانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەدواداچوونی کێشەکانی هاووڵاتیان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەشی بە گرنگی پاراستنی هەبوونی پێکهاتە کۆمەڵایەتی و یەکگرتووی نیشتمانی و پەیوەندیی مێژوویی برایەتی نێوان کورد و عەرەب و بەهێزکردنی رەگ و ریشەی ئەو پەیوەندییانە کرد کە کاریگەری گەورەی لەسەر دروستکردنی بەها جوانەکان و بەهێزکردنی رۆحی پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن و خۆشەویستی نێوان رۆڵەکانی کۆمەڵگەکەماندا دەبێت.

‎نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‎ھەینی ٢٠٢٠/١٢/١٧