سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون.
لەمیانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی وڵات و هەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەرکردنی یاسا پێویستەکان کرا لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەنێویشیاندا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای تەرخانکێدنی بودجە بۆ خەرجی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی گرنگی یەکلایی کردنەوەی هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵی کرا لە قۆناغی داهاتوودا لەگەڵ ئەو ئاڵنگاریانەی روبەروی وڵات بونەتەوە و رێگەکانی چارەسەرکردنیان لە دۆخی ئێستادا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
17 کانونی یەکەم 2020