ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی ئەنجومەنی پیرانی میسری دەکات

ئەمینداری گشتیی ـەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە ئیسماعیل بە سەرۆکایە تیکردنی شاندێک کەبەڕێز سەلام عەلی بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندیەکان وبەڕێزسەعد فەیاز بەڕێوەبەری گشتیی پەیمانگەی پەرەپێدانی پەڕلەمانی تێدابوو ڕۆژی یەکشەممە ١٣/١٢/٢٠٢٠ سەردانێکی ئەنجومەنی پیرانی میسری کردو چاویکەوت بەڕاوێژکاری گشتی بەڕێز مەحموود ئیسماعیل عوسمان ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنەکەبۆتاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندیەکان لەنیوان هەردوولادا .
لەدیدارکەدا تاوتوێکرا لەڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندیەکان لەنیوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی وئەنجومەنی پیرانی میسریداوەکەڵکوەرگرتن لەشارەزاییەکانی میسری لەبوارەکانی پەڕلەمانی ویاساداناندا .
هەرلەدیدارەکەدا بەڕێز ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران سڵاوی سەرۆکایەتی پەڕلەمان بەبەڕێز عەبدولوەهاب عەبدو لڕەزاق سەرۆکی ئەنجو مەنی پیرانی میسری گەیاند وەهیواخوازی بەسەر کەوتنی ئەمخولە نوێیەی پاش هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی ئەنجومەن.
بەڕێزسیروان عەبدوڵڵە ئاماژەیدا بەوەی کەئەنجومەنی نوێنەران بەپەرۆشەبۆ کەڵکوەرگرتن لەشارەزاییەکان لەهەوڵە کانیدا بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی فێدراڵی بەوپێودانەی کەدەستووری عێراقی لەسەریەتی ئاماژەیدا کەئەنجومەن هەمووهەوڵەکانی دەدابە خۆئامادەکردن بۆهەڵبژار دنەکانی پەڕلەمانیی داهاتوو سەرەڕای دۆخە ناڕەحەتەکە وە پاڵپشتیکردنی ڕێکارەکانی ئەمنی وسەقامگیری وبەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەتەنیشت بەرەوڕووبوونەوەی پەیداکردنی چارەسەری بۆ قەیرانی دارایی وەسنوور دانان بۆ خۆتێهەڵقوور تاندنەکانی دەرەوە .

بەڕێز ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران سووربوولەسەر گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری عارەبی بۆخزمەتکردنی بەرژەوەندیەکانی هاوبەش بۆوڵاتەکان و گەلەکانیان ئاماژەیدا بەدامەزراندنی پەیمانگەی پەرەپێدانی پەڕلەمانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیداوە هەستانی بەچالاکیەکان وکارەجۆربەجۆرەکانی ئەمەش دەبێتە هۆی پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و هاوبەشی کردن لەگەڵ ئەنجومەنی پیرانی میسریدا.
لەلای خۆیەوە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی پیرانی میسری نمایشی هەستانی ئەنجومەنیکرد بەڕێپێوانی مێژوویی ئەنجومەن لەمیانی چەرخە جیاوازە کانداوەمیکانیزمی پێکهاتنی ئەنجومەن و ڕۆڵی و کارەکەی لەقۆناغی ئێستادا، بەخێرهاتن لە شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێزاقی وەبەهیوای چەسپاندنی پەیوەندیەکان لەنیوان هەردوو لادا .
لەدواییدا بەڕێزسیروان عەبدوڵڵە ئیسماعیل دیاریەکی یادگارانە بەناوی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێشکەش بەڕاوێژکار مەحموود ئیسماعیل عوسمان ئەمینداڕی گشتیی ئەنجومەنی پیرانی میسری کرد ڕێزلێنانە بۆهەوڵەکانی.
ئاماژەبەوەدەکرێت کە بەڕێزئەمینداری گشتیی سەردانەکەی بۆقاهیرە دەکات لەسەر ئەو بانگهێشتەفەرمییەی کراوە لە پەڕلەمانی عارەبیەوە .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣/١٢/٢٠٢٠