د.بەشیر حەداد پێشوازی لە ژمارەیەک چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کرد

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ٢٠٢٠/١٢/٣٠ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری ھەولێر پێشوازکرد لە رائد سەنگەر محەممەد ساڵح پێشمەرگەی کەم ئەندامی فەرماندەیی ژینگە کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەباری تەندروستی رائد سەنگەری پرسی و ئاماژەی بە رۆڵی شەھیدانی زیندوو کرد و رایگەیاند “ھەمووان قەرزار ئێوەین و ئەو سەقامگیری و ئارامییەی ھەرێمی کوردستان کە ھەیە لە سایەی خوێنی شەھیدان و خەباتی ئێوە بووە”.
لە لایەکی دیکەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە بنەماڵەی مام ئەبوبکر بنەسڵاوەیی پشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دکتۆر بەشیر حەداد، ئاماژەی بە رۆڵی دیاری مام ئەبوبەکر لە سەردەمی پێشمەرگایەتی کرد و رایگەیاند، مام ئەبوبەکر کەسێکی دیار و نیشتمانپەروەر بوو کە چەندین ساڵی تەمنی خۆی لە پێشمەرگایەتیدا بەڕێکرد و چەند ساڵێكیش لە زیندانی حکومەتی بەعس دا مایەوە.
ھەر ئەمڕۆ دکتۆر بەشیر حەداد، پێشوازی لە شێخ عەبدولقادر مطنی عەساف ئەلڕاوی شێخی ھۆزی ئەلبوعوبەید کرد کە ئێستا بەھۆی شەڕی داعش و وێران بوونی ماڵەکانیان لە شاری ھەولێر نیشتەجێ بوون.
لە دیدارێکدا دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ کار بکات بۆ گەڕاندنەوەی تەواوی ئاوارەکانی عێراق کە بەھۆی شەڕی داعشەوە ماڵ و حاڵی خۆیان جێھێشتووە و جەختیشی لەسەر قەرەبووی ماددی و مەعنەویان کردەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوارشەممە٢٠٢٠/١٢/٣٠