د.بەشیرحەداد لە میانی پێشوازی کردن لە یەکێتی مافپەروەرانی عێراقی، جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی رۆڵی مافپەروەران لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و پێداچوونەوەی ياساكاندا کردەوە

رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 1012021، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری بەغدا پێشوازی کرد لە د.محەممەد نوعمان ئەلداودی سەرۆکی یەکێتی مافپەروەرانی عێراق.
لە کۆبوونەوەیەکدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی رۆڵی مافپەروەران لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و یەکە کارگێڕییەکانی وڵات و بەشداری کردنیان لە داڕشتنی یاساکان و بە دواداچوونیان کردەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا چەندین بابەتی گرنگیان تاوتوێ کرد کە جێگەی بایەخی هەردوولا بوون بە تایبەت كاركردن بۆ هەموارکردنى یاسای یەکێتییەکە. له لایەکی ترەوە جەختکرايەوە لەسەر گرنگی بەردەوامیی هاوکاری و هەمانگی نێوان یەکێتی مافپەروەرانی عێراق و یەکێتی مافپەروەرانی هەرێمی کوردستان.
د.بەشیر حەداد، ئاماژەی بە گرنگی پێویستی سوود وەرگرتنی دامەزراوەی یاسادانان لە ئەزموون و راوبۆچوونی مافپەروەران لە دانانی یاساکان کردەوە، ئاماژەشی بەوەدا کە ئەنجومەنی نوێنەران سوورە لەسەر هاوکاری و پشتیوانی سەندیکا و یەکێتییەکان و چالاککردنی رۆڵەکانیان.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2021