لیژنەی دارایی تاوتوێی ڕاپۆرت ەتایبەتیەکە دەکات سەبارەت بەپڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١

لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار دکتۆرهەیسەم جبوری سەرۆکی ڵیژنەکەو بەئامادەبوونی خانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنە ڕۆژی دووشەممە١١/١/ ٢٠٢١ کۆبوونەوەیەکیان بەست بۆتاوتوێکردنی ئەوڕاپۆرتە کەلەلایەن خۆ یەوەئامادەکراوەسەبارەت پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢١

ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی بریتیبوولەبینینی سەبارەت بەبودجەو ئامانجەکانی لەمیانی کەمکردنەوەی ئاستی کورتهێنان وەدووبارەکردنەوەی ڕێکخستنی یەکەکانی خەرجکردن، وەبەدیهێنانی دادوەریی کۆمەڵایەتی و ئاراستەکردنی پشتگیری بۆ توێژە هەژارەکان ،جگەلە زیادکردنی داهاتەکانی دەوڵەت وەچاککردنی رێگەکانی وەرگرتنی وەبرەوپێدانی سەرچاوە نانەوتیەکان وگەشە پێکردنیان .

هەروەهالیژنەکەتاکیدی کردلەسەرپێویستی پشتگیری پڕۆژە وەبەرهێنەرەکان بەگوێرەی میکانیزمەکانی خەرجی کە پشتدەبەستێت بەداد پەروەری لەدابەشکردندا وەپاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت وبەشداریکردنی لەپڕۆسەی پەرەپێدانی ئابووری ،وەبەردەوامبوون لەسەرئەوچاکسازیانەی کەدەرئەنجامەکەی کاردەکاتەسەر واقعی ئابووری وکۆمەڵایەتی لەوڵاتدا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١١کانوونی دووهەمی ٢٠٢١