لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی میوانداریی وەزیری پەروەردە دەکات

لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار قوسەی موحسن یاسری سەرۆکی لیژنەکەوئامادەبوونی ئەندامەکانی ئەمڕۆچوارشەممە ١٣/١/٢٠٢١ میوانداری لەڕێزداروەزیری پەروەردەعەلی حەمید موخڵف وکارمەندی پێشکەوتوو لەوەزارەتەکەدا کردبۆتاوتوێکردن لەچەندبابەتێک تایبەت بەواقعی پەروەردەییەوە .

لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێ لە توانای پترکردنی ژمارەی ڕۆژەکانی دەوام کرالەقوتابخانە حکومەتیەکانداوەبابەتی سەکۆئەلەکترۆنیەکان ( سەکۆی نیوتن )وەگرنگترین گرفتەکان کەبەڕەوڕوویاندەبنەوە، سەرەڕای پابەندنەبوونی قوتابخانە ئەهلیەکان بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردەتایبەت بەمیکانیزمی دەوامکردنەوە،لەگەڵ بڕیارەکانی وەزارەت سەبارەت بەلەچاپدانی پەرتۆکە قوتابخانەییەکان وەبڕەپارەتەرخانکراوەکان بۆیا ن سووربوون لەسەر لەچاپدان بەتەنهالەناوەوەی وڵاتدا .

هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا باسکرا لەڕێکەوتنەکەلەگەڵ کۆماری چینی گەلیدابەگوێرەی یاداشتەلەیەکتێگەیشتووەکان بۆدرووستکردنی هەزار قوتابخانە لەگەڵ قەبارەی پارەکان کەتەرخانکراوەبەگوێرەی یاسای هەڵمەتی باجی پوولی نشتمانی تەرخانکراو بۆدرووستکردنی قوتابخانەکان،جەختیان کردەوە لەسەرپێویستی تێدابوونی لە بودجەی ٢٠٢١دا تەرخانکراوە داراییەکان بۆوانەبێژەکان و کارگێڕەبەخۆڕاییەکان .

لەلاێەکی پەیوەندیداربەمەوە لەکۆبوونەوەکەدا باس لەبەڕێوەبردنی کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سەرپەرشتی پەروەردە یی کرا سووربوون لەسەرپێویستی هەستانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بەئەرکەکەی بەشێوەیەکی خواستراو ،سەرەڕای چەندتوانای بڕیاردانی سێستەمی هەوڵەکان وەچاککردنی کۆی نمرەو درێژکردنەوەی ماوەی داواکردن بۆ تاقیکردنەوەی دەرەوەیی .

لەلای خۆیەوە ڕێزداروەزیری پەروەردەئاماژەیدابەهەوڵدانی وەزارەت بۆچارەسەری هەمووگرفتەکان کەبەرەوڕووی پڕۆسەی پەروەردەیی دەبنەوەلەسێبەری ئەوڕەوشانەی کەبەرەوڕووی وڵاتە خۆشەویستەکەمان دەبنەوە لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، ئاماژەی بەوەدا کەپلانی وەزارەت ئەوەیە دووڕۆژدەوامی قوتابخانەکان هەبێت بەمەرجێک لە ڕۆژەکانی تری هەفتەدا پەیوەندی بەبۆنەی فێرکردنی ئەلەکترۆنیەوەهەبێت بەڵام وەزارەتی تەندرووستی و شانەی قەیران قبوڵیان نەکردووە کە دەوامکردن لەقوتابخانەکاندا پترلە ڕۆژێک بێت لەترسی ئەوەی نەوافایرۆسی کۆرۆنا لەنیوان قوتابیەکان و کارمەندە وانەبێژەکاندابڵاوببێتەوە بەتایبەتی لەگەڵ دەرکەوتنی شەپۆلی نوێ لەفایرۆسەکەدا، ئاماژەیدا بەوەی کەوەزارەتی پەروەردە ڕێکارە توندەکانی هەیەبۆئەوقوتابخانە ئەهلیانەی کەپابەندنابن بەڕێنماییەکانی وەزارەت وشانەی ڤەیرانەوە ئەوەی تایبەتە بەدەوامکرن لەوتابخانەکاندا .

سەبارەت بەماوەی درێژ کردنەوەی مۆڵەتی داواکردن بۆ تاقیکردنەوەی دەرەوەیی وەبابەتی سیستەمی هەوڵدانەکان و چاککردنی کۆی نمرەوەزیری ڕێزدار ڕوونیکردەوە کە تاوتوێدەکڕێت لەم بابەتەوە لەکۆبوونەوەکەی شەممەی داهاتوودا لەگەڵ لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوەکاندا باسی لێدکرێت بۆ گەیشتن بەدەرئەنجاماکان کەخزمەتی واقعی پەروەردەیی لەوڵاتدا دەکات .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٣/١/٢٠٢١