سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دارایی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە بەرێز عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بەو گرفتە داراییانەی روبەروی وڵات بۆتەوە لە قۆناغی ئێستادا لەگەڵ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر دانانی ئاستێک بۆ رەنگدانەوەی بارودۆخی ئێستای دارایی لەسەر دۆخی ئابوری وڵات و کارکردن بۆ دارشتنی پلان و رێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دارایی ئێستا و تێپەڕاندنی لێکەوتەکانی و پاراستنی مافی هاوڵاتیان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
14 کانونی دووەم 2021