لیژنەی دارایی بەڕدەوامەلە کۆبوونەوەکانیدا بۆ تاۆتوێکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری سەرۆکی ڵیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی یەکشەممە١٧/١/٢٠٢١بەردە وامبوو لەکۆبوونەوەکانیدا بۆتاوتوێکردن لەڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١، کەمیوانداریکرد لە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی باڵای مافی مرۆڤ و وەزارەتەکانی پەروەردەو فرکردنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و تەندروستی وگواستنەوە .

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا لیژنە داراییەکە جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کەئەو بەربەستە ئابوور یانەی بەرەوڕووی عێراق دەبنەوە داوالەئێمەدەکات بۆ هەڵوێستێکی یەکگرتوو دوورلە هەموو لایەنگیرییەک وخۆ بەستنەوەیەک بۆ پەڕینەوە لەم قۆناغە قورسەدا بێئەوەی ئەمەکاربکات لەسەرژیانی هاووڵاتیان .

لیژنەداراییەکە پێی لەسەرئەوە داگرت کەپێویستە لەیاسای بوودچەکەدا ئەوبڕگانەی تێدابێت کەدەوڵەتە دەزگاییەبەهەێزەکان دابمەزرێنێت دەتوانێت بەرەنگاری گەورەترین بەربەستەکان وبەهێزترین گرفتەکان ببێتەوە ، وەڕێگایەکی لەسەرڕۆیشتنی ئاشکرا درووستبکات بۆحکومەتەکەی ئێستاو ئەوحکومەتانە کەلەدوای ئەمەوەدێن .

لەکۆبوونەوەکەدا لیژنەداراییەکە توێژینەوەیکرد لەدۆسیەی پڕۆژەی قوتابخانە دواکەوتووەکان لەدرووستکردنیان وەپێویستی بوونی تەرخانکراوەداراییەکان بۆتەواوکردنی ئەوقوتابخانانە بەخێراییەکی توانراو ، سەرەڕای توێژینەوەلەو زەویە کشتوکا ڵیانەی کەدەستدرێژیان لەسەر کراوە ،وەلیژەکە بڕیاریدالەسەر میوانداریکردنی هەریەکێ لە بەڕێوەبەری گشتی زەوی وزارەکشتوکاڵیکان وەبەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی خانووەکان وەبەڕێوەبەری گشتیی خانوەکانی دەوڵەت بۆکۆتایی هێنان بەم دۆسیەیە بەتەواوی .

لەکۆبوونەوەکەی لیژنەداراییەکەدا چەند میواندارییەکی تێدابوو بۆوەزارەتەکانی پەروەردەو فێرکردنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و تەندرووستی وگواستنەوە وەدەزگای هەواڵگری و ئەمنی نیشتمانی وکومسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لەپێاوی تاوتوێکردن لەشایستە داراییەکانیان لەبودجەی ساڵی ٢٠٢١دا .

ئەمجا ڵیژنە داراییەکە ئاشکرای کرد کەلێدەکۆڵێتەوەلەبودجەی هەریەکەلەپارێزگاکان جائەگەر وەبەرهێنانبێت یان کارپێکردنبێت وەوەستان لەسەر کێشەکانی پارێزگاکان وەپێدانی شایستەداراییەپێویستە کان بۆبەرزکردنەوەی ڕەوشی پارێزگاکان ،لەگەڵ ڕەچاوکردنی دادپەروەری وڕێژەی دانیشتوان لەدابەشکردنی ئەوشایستانەدا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٧ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢١