لیژنەی دارایی میوانداری وەزارەتی گواستنەوە دەکات و تاکید دەکاتەوەلەتەرخانکردنی پارەی تەواو بۆتەواوکڕدنی بەندەری فاو

لیژنەسەرەتاییەدروستکراوەکەلە لیژنەی دارای پەڕلەمانیدا ڕۆژی یەکشەممە ١٧/١/٢٠٢١ ، میوانداریکردلەشاندی وەزارەتی گواستنەوە بۆتاوتوێکردن لە تەرخانکراوەداراییەکەی وەزارەت لەڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢١.

لەسەرەتای چاوپێکەوتنەکەدا لیژنەسەرەتاییەکە ئاشکرایکردکە مەبەستی گشتی لەلیژنەی داراییدا ئەوەیە کەدروستکردنی بەندەری فاوی گەورە تەواوبکرێت لە بەرئەوەی کەلەپڕۆژە ستراتیژیە گرنگەکانە،جەختی کردەوە لەتەرخانکردنی بڕەپارەی پێویست بۆئەمە لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ .

هەروەها لیژنەداراییەکە تاوتوێیکردلەکۆسپەکان کە دێنەڕێی کەرتی گواستنەوە وەگۆڕانی کۆمپانیا زیانلێکەوتوەکانی بۆکۆمپانیای سوودلێکراو بۆ بەدەستهێنانی داهاتەکانی مەزنکردنی گەنجینەی دەوڵەت . جگەلەتوێژینەوەی پڕۆژەکان کەدەویسترێت لەوەزارەتدادروستبکرێت لەهەموو کەرتەکانی گواستنەوەدا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٧کانوونی دووهەمی٢٠٢١