لیژنەی دارایی پەڕلەمانی میوانداری لەوەزارەتی تەندروستی دەکات بۆتاوتوێکردن لەتەرخانکراوەداراییەکەی لەبودجەی ٢٠٢١دا

لیژنەداراییەسەرەتاییەکەی پێکهێنراو لەلیژنەی دارایی پەڕلەمانیدا،ڕۆژی یەکشەممە ١٧/١/٢٠٢١میوانداری لەشاندێکی وەزارەتی تەندروستی کردبۆتوێژینەوەلەتەرخانکراوە داراییەکەی وەزارەتەکەیان لەناوڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی لەساڵی٢٠٢١دا .

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا لیژنەسەرەتاییەکە جەختی لەسەرئەوەکردەوەکە بەتوندی پشتیوانی لە کەرتی تەندروستی دەکات وەکاردەکات بۆ تەرخانکردنی بڕەپارە پێویستە کان بۆبەرەوڕووبوونەوەی پەتای کورۆنا وەدابینکردنی فاکسینەکانی تایبەت بەو بۆهاووڵاتیەکان جگەلەپەیداکردنی تەرخانکراوی دارایی تەواو بۆدرووستکردنی نەخۆشخانەکان وناوەندە تەندروستیەکان .

لیژنەداراییەکە داوایکرد لەوەزارەت کەئاگاداریبکات لەهەموو خەرجیەکان و داهاتەکانی ساڵەکانی ٢٠١٩ وە٢٠٢٠بۆخوێندنەوەی لەپێناوی درووستکردنی بودجەیەکی درووست کەپێویستی ڕاستەقینەی وەزارەت بگرێتەوە وەتەرخا نکر دنی خەرجی بەلای ڕاستاڵیدا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٧کانوونی دووهەمی ٢٠٢١