د.بەشیر حەداد، تەواوی سەروەت و سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاکی ئاشکرا کرد و داواشی لە پەرلەمانتاران کرد هاوکاری دەستەی دەستپاکی بکەن لە ئاشکرا کردنی سەرەوەت و سامانەکانیان

رۆژی دووشەممە رێککەوتی 1812021 دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە بەڵگەی فەرمی تەواوی سەروەت و سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاکی عێراق بۆ ساڵی 2021 راگەیاند، و داواشی لە تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە هاوکاری دەستەی دەستپاکی بکەن و پەلە بکەن لە پشکەشکردنی سەروەت و سامانەکەیان بۆ دەستەی دەستپاکی پێش کۆتایی هاتنی مانگی کانوونی دووەم، ئەوەش بە پشت بەستن بە یاسای دەستەی دەستپاکی ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠١١ و رێنماییەکانی ئاشکرا کردنی بەرژەوەندییە داراییەکان ژمارە 2ی ساڵی 2017.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیشی لە گرنگی جێبەجێکردنی ئەو بابەتە یاساییە کردەوە وەکو هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتی بۆ پشتیوانی دارایی و هاوکاری هەوڵەکان بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی بەهەموو جۆرەکانییەوە.

‎نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‎دووشەممە 18 کانوونی دووەمی 2021