لیژنەی دارایی پەڕلەمانی لەگەڵ وەزیری بەرگریدا تاوتوێی بودجەی ساڵی ١ ٢٠٢دەکات

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی چوارشەمە ٢٠/١/٢٠٢١ ، پێشوازی لەوەزیری بەرگری جومعەعناد وشاندەیاوەرەکەی کرد ، بۆتاوتوێکردن لە تەرخانکراوە کانی وەزارەت لەنێوڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢١.
لیژنەداراییەکەلەسەرەتای دیدارەکەداتاوتوێیکرد لە ڕێبازەکانی پشتگیریی سوپای عێراقی بەهەموو پۆلەکانیەوەو گەشەپێدانی بەوشێوەیەی گونجاوبێت لەگەڵ ئاستەنگەکان وهەڕەشەئەمنیەکان،نرخیدابە قوربانیەکان کەپێشکەشیانکردووە بۆبەرگریکردن لەزەوی غێراق و گەلەکەی ، سەرەڕای تەرخانکراوەداراییەکان بۆ وەزارەتی بەرگری لەنێوبودجەی ٢٠٢١وەتاچەند گونجاوی هەیە لەگەڵ پلانەکان وبۆچوون وفەلسەفەی وەزارەتدا.
لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگری ئاشکراترین کێشەکان وگرفتەکانی ڕوونکردەوە کەدێتە ڕێی سوپای عێراقی و ئەوتەرخانکراوانەی کەپێویستیەتی بۆگەشەپێکردنی توانا بەرگریکردنەکەی بۆبەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی شەڕەنگێزی وتێکشکاندنی تیرۆر.
فەرمننگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠ی کانوونی ووەمی ٢٠٢١