پەیامی سەرەخۆشی دکتۆر بەشیر حەداد بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجى عدنان احمد عطار

بەڕێز/ خانەوادەی حاجى عدنان احمد عطار

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی حاجى (عدنان احمد عطار)مان بیست. خوالێخۆشبوو کەسێکی پاک و مرۆڤدۆست و شەیدای كارى چاکە بوو.
بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین. هیوادارین پەروەردگاری مەزن کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئارامیش بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت.

(إنا لله وإنا إليه راجعون)

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
سێشەممە ٢٠٢١/١/١٩