بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی دارایی پەڕلەمانی دوانگەیەک پێشکەشدەکات سەبارەت بەبودجەی٢٠٢١

بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن کەعبی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری و ئامادەبوونی ئەندامەکانی و سەرۆکی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان وژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەپەڕلەمانیەکانی تر،ڕۆژی شەممە ٢٣/١/٢٠٢١ لیژنەی دارایی دوانگەیەکی بەڕێکردبۆ تاوتوێی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢١ وەڕێگاکانی پشتگیری کەرتی تایبەت لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئاکادیمیەکان و ئابووریزانەکان وەپیاوانی خاوەنکارەکان وسەندیکاکان و یەکگرتووەکان .
لەسەرەتای دوانگەکەدا کۆبووەکان سورەتی فاتیحەیان خوێند لەسەرگیانی شەهیدەکان بەبۆنەی تەقینەوە تاوانباریەکەی گۆڕەپانی تەیەران،داوایانکرد لەخودای گەورەوبەتواناکە بیانگرێتەوە بەرڕەحمەتی فراوانی خۆی وەسەبووری وئارام بەکەسوکاریان ببەخشێت و داواکاربوون بۆچاکبوونەوەی خێرای بڕیندارەکان ، وەخودا ئاشتی ودڵنیایی ببەخشێت بە عێراق.
لەدوانگەکەدا جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن کەعبی جەختی لەوە کردەوەکەکەرتی تایبەت ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ بنیاتنانی دەوڵەت وەهاوبەشیکردنی لە پڕۆسەی پەرەپێدانی ئابووری کاریگەرییەکی زۆری هەیە ،لەهەمانکاتدا نرخیدا بەڕۆڵی لیژنەی دارایی وهەوڵە بەردەوامەکانی لەبەڕێوەبردنی چاوپێکەوتنەکان ومیوانداریەکان بۆپێگەیاندنی یاسای بودجەو کەمکردنەوەی خەرجی .
سەرۆکی لیژنەی دارایی د.جبووری ئاشکرایکردکە بودجەکە ئەوبەندانەی تێدانەبوو کەپشتگیری کەرتی تایبەتبکات وەلیژنەکە بەردەوامبوو لە خستنەسەری بەندەکان و ژمارەیەک لەبڕیارەکان کە لیژنە داراییەکە لەناوخۆیدا بەمزوانەدەنگی لەسەر دەدات کەدەبێتەهۆی بوواردانی هەل لەکەرتی تاێبەتدا بۆ وەبەرهێنان لەوپڕۆژانە کەسوودی ئابووری بەدیدەهێنێت و هاریکاریدەکات بۆپەیداکردنی هەزاران هەلی کار بۆبێکارەکان .
لیژنەداراییەکە جەختی لەوە کردەوە کەدەیەوێت لەمیانەی ئەمدوانگەیەدا گوێبیستبێت بۆ ڕاوبیرۆکەکانی ترلەمیانی ئاکادیمیەکان و تایبەتمەندەکان لەبواری ئابووریدا بۆدەرچوون بەبۆچوونێکی ئاشکراو یەکگرتووکەرتی تایبەت تیایداڕۆڵێکی گەورەی هەبێت لەپڕۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتدالەنێو ئاستەنگە داراییەکان و کێشەئابووریەکانداکەوڵات پیایاندا تێدەپەڕێت .
لەلای خۆیانەوە تایبەتمەندەکان و پیاوانی خاوەنکاروسەرۆکەکانی سەندیکاکان ویەکگرتووەکان پێشنیارو بیروڕاکانیان پێشکەشکردسەبارەت بەپڕۆسەی بزووتنەوەی ئابووری وباشترین وەبەرهێنانی سامانەکانی وڵات وگەورەکردنی سەرچاوەکانی .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١