لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی میوانداری شاندێکی ڕیکخراوی مێرسی کوردەکات

لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار قوسەی موحسن ئەلیاسری سەرۆکی لیژنەکە ڕۆژی شەممە٢٣/١/٢٠٢١میوانداری لەشاندێکی ڕێکخراوی مێرسی کور کردبۆتاوتوێکردن لەکارو کارئەنجامەکانی ڕێکخراوەکە .
لەچاوپێکەوتنەکەدا گفتوگۆیەکی تەواوکرالەسەربەرنامەی ڕێکخراوەکە کەمەبەستەکەی یارمەتیە مرۆڤایەتیەکان و پەرەپێدانەکانەبەگەلی عێراقی کارتێکراو بەکێشەکانی جەنگ و،ئاوارەبوون و ،توندو تیژی سەرەڕای پشتگیریی لەکەرتی پەروەردەیی لەمیانی بەرنامەی فێرکردنی (تێپەڕبوون)ی نوێ بۆئەمساڵ وەبۆماوەی سێساڵی خوێندنی بەدوای یەکداهاتوو بەئاماژەی بەجێهێنانی ئەم بەرنامەیە لەچەند پارێزگایەکدا، ڕوونیکردەوە کەلەمەبەستەکانیدا بەرنامەی هەڵمەتی بەرگرییە بۆپشتگیری پڕۆسەی پەروەردەیی و کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەریەکان بۆکێشەی ئاوارەکان، وەکارکردن بۆ گەڕانەوەی قوتابیەکانی دواکەوتوو لەقوتابخانەکان لەهەموو پارێزگاکانی عێراقدا، سەرەڕای پشتگیریان لە وانەبێژەکان ،وەتەلەفیزیۆنی پەروەردەیی لەمیانی کردنەوەی ستۆدیۆیەکی تربەمەبەستی پترکردنی بڵاوکردنەوەی وانەکانی فێرکردن .
لەلایخۆیەوە لیژنە پەرەردەییە پەڕلەمانیەکەنرخیدابەوهەوڵانەی کەدراوەبۆخزمەتکردنی گەلی عێراقی بەگشتی وکەرتی پەروەردەیی بەتایبەتی ئاماژەی بەوەداکەرتی پەروەردەیی پێویستی بە کۆمەکی هەوڵەکانی ڕێکخراوەکان وهەمووهەوڵە باشەکانە لەپێناوی بەزکردنەوەی کاری پەروەردەیی وەدۆزینەوەی چارەسەریەگونجاوەکان بۆ کێشەکان وگرفتەکان کەدێنەڕێی کاری کەرتی پەروەردەیی وفێرکردن .
لەدیدارەکەدا سەرۆکی لیژنە پەڕلەمانیەکە پەڕلەمانتار قوسەی یاسری پێیداگرت لەسەرپێویستی پەیوەندی وئاگاداری لەڕێژەی کارئەنجامی ڕێکخراوەکە لەبواری کەرتی پەروەردەییدا لەساڵەکانی ڕابوردوودابەهەموو وردەکاریەکانیەوە .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٣/١/٢٠٢١