سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە میری کوەیت دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری، ئەمرۆ دووشەممە چاوی کەوت بە شێخ نەواف ئەحمەد جابر سوباح میری کوەیت.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و پەیوەندی ئابوری هاوبەش کرا لەگەڵ کاراکردنی لیژنەکانی حکومەت و پەرلەمان لە نێوان هەردوو وڵات، و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی کاراکردنی پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و دەرەنجامەکانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی کۆمەکبەخشان.
هەر لەمیانی دیدارەکە بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسە پەرۆشی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا لەسەرجەم بوارەکان هەڵوێستی پشتیوانی کوەیتیشی بۆ عێراق بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە میری کوەیت سەرەخۆشی لە قوربانیانی دوو تەقینەوەکە کرد کە گۆڕەپانی تەیران لە بەغدا کرایە ئامانج، سەرەکۆنەی کوەیتی دەربڕی لەبەرامبەر ئەو کردەوەیە لە دژی هاوڵاتیانی بێ تاوان و تێکدانی سەقامگیری، سەرلەنوێ پشتیوانی وڵاتەکەی دوپاتکردەوە بۆ عێراق بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت، لەگەڵ بەدیهێنانی بوژانەوە و سەقامگیری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
25 کانونی دووەم 2021