لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەردەوامە لە تاوتوێکردنی یاسای بودجەو ڵیژنە سەرەتاییەکانی کۆدەبنەوەلەگەڵ ژمارەیەک لە دامودەزگا حکوميەکان

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار موسەناسامەڕایی جێگری سەرۆکی لیژنەکەوئامادەبوونی خانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە،ڕۆژی دووشەممە ٢٥/١/٢٠٢١،کۆبوونەوی سیویەکەمینی بەست سەبارەت بەتاوتوێی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدڕاڵی بۆساڵی ٢٠٢١،هەروەها لیژنەسەرەتاییەکانی بەردەوامبوولەزنجیرەیەک لەمیوانداری کردنەکانی بۆژمارەیەک لەوەزارەتەکان و دامودەزگا حکومەتیەکان بۆخوێندنەوەی شایستەداراییە کانیان لەوبودجەیەدا .
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا و لەمیانی تاوتوێکانیدالەبەندەکانی بودجەکە ،لیژنەی دارایی توێژینەوەیەکی کردلەدۆسیەی قەرزەکان بەتەنیا بۆ پڕۆژەبەردەوامەکان ئەوانەی گرنگیەکی تەواویان هەیە وەدووریە ستراتیژیە گرنگەکانی تێدایەو کەڵکێکی ئابووری بۆ وڵات هەیە ،وەبەگوێرەی توانا کارکردن لەسەر دوورکەوتنەوە لەقەرزەلێنەکۆڵراوەکان کەشانی دەوڵەت قورسدەکات .
ئەمجا لیژنەداراییەکە چووەسەر ئەوبەندانەودەقەکان کە ڕێکناکەوێت لەگەڵ یاسای بەڕێوەبردنی داراییدا ،بۆیە لیژنەکە بڕیاریداکەهەردەقێک سەرپێچی لەیاسای بەڕێوەبردنی دارایی بکات پەسەندی نەکات .
ئەمجالیژنەداراییەکەتاوتوێیکردلەژمارەیەک لەڕاوبۆچوونەکان تایبەت بەخستنەسەری دەقێک بۆ یاسای بودجەکەکەپارێزگاکان بتوانن کەلک لەبڕەپارەکان وەرگرن کەلەباجی خزمەتگوزاری وەرگیراوەوداهاتەکانی دەروازەسنووریەکان وپیترۆدۆلاریش ،بۆتەواوکردنی پڕۆژەدواکەوتووەکان لەپارێزگاکانداوەپێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی باشتر بۆهاووڵاتیان .
لەهەمانکاتدالیژنەسەرەتاییە درووستکراوەکان لەلیژنەی دارایی بەردەوامبوون لەزنجیرەیەک لەمیوانداریەکانیان بۆوەزارەتەکان و دامودەزگا حکومەتیەکانی تر،لەپێناوی دەستبەسەردا هێنانێکی کۆتایی لەبودجەکانی ئەو دامەزراوانە پاش شیکردنەوەی هەموو ڕوونکەرەوەکان وخشتەکان کە لەلایەن ئەوانەوەپێشکەشکراوە بۆلیژنە سەرەتاییەکان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٥ی کنوونی دووەمی ٢٠٢١