لیژنەی دارایی پەڕلەمانی میوانداری وەزیری کشتوکال دەکات بۆ تەواوکردنی تاوتوێی ئشتگیری کەرتی کشتوکاڵ لەبودجەی ٢٠٢١دا

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەوئامادەوونی خاتوونان وبەڕێزان ئەندامەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨/١/٢٠٢١، میوانداریکردلەوەزیری کشتوکاڵ بەڕێز محەمەد خەفاجی بۆجاری دووەم لەنێوتاوتوێکانیدا لەڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی کشتیی فێدراڵی ساڵی ٢٠٢١ .
لیژنەی دارایی پەڕلەمانی لەمیانی میوانداریکردنەکەی بەڕێز خەفاجیداتوێژینەوەیکرد لەوڕێگایانەی کەدەتوانێت پشتگیری کەرتی کشتوکاڵی بکات وئەودەقانەی کەلەوانەیە بخرێتە سەر بودجەکە بۆ پێشخستنی ئەم کەرتەجگەلەتاوتوێکردنی هۆی نەهێنان وبەکارنەهێنانی کەلوپەلەکشتوکاڵیەکان وەئەوچارەسەریانەی کەلیژنەکەدەتوانێت پێشکەشی بکات سەبارەت بەمەوە ،جەختی کردەوە کەئەودەقەپێویستانە دەخاتەناوبودجەکەوە کەدەڕژێنە سوودی جوتیارەکان و ڕەنجبەرەکان بۆپترکردنی بەرهەمەکانیان بەوجۆرەی پشتگیری لە سەبەتەی خواردەمەنی دەکات .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١