سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندی هەرێمی کوردستان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەکانی وڵات کرا لەگەڵ پرسی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 ،هەر لە دیدارەکە جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان لە نێوان ناوەند و هەرێم و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان بەپێی دەستور.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
1 شوبات 2021