سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامبوونی کارەکانی ئەنجومەن ڕادەگەیەنێت تا تێپەڕاندنی بودجە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کارەکانی ئەنجومەن بەردەوام دەبێت تا تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2021.
پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یاسادانانی یەکەمی لە سێیەم ساڵی یاسادانان بۆ ماوەی مانگێک درێژ کردەوە، بەمەبەستی تەواوکردنی چەند یاسایەکی گرنگ لە قۆناغی داهاتوودا، لە نێویشیاندا پرۆژە یاسای بودجە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
4 شوبات 2021