سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی لیژنەی دارایی پەرڵەمانی دەکات بۆتاوتوێکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١

بەڕێزسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبووسی وەبەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێزحەسەن کەعبی وەوەزیری سەرچاوەئاویەکان بەڕێز مەهدی ڕەشید وئامادەبوونی چەند خاتون وبەڕێزانێک ئەندامانی لیژنەپەڕلەمانیەکانی تر،سەرۆکایەتی کۆبوونەۆەیەکی لیژنەی نرایی پەڕلەمانی گردبەئامادەبوونی سەرۆکەکەی وهەمووئەندامەکانی،ڕۆژی شەممە٦/٢/٢٠٢١، بۆتاوتوێی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢١
لەدەستپێکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێزسەرۆکی ئەنجومەن دەستخۆشیکرد لەوهەوڵەی کەلیژنەی دارایی دەیدات لەتاوتۆێکردنی ڕەشنووسی بودجەکەداوەئەو فشارەگەورەیەی کەهەڵیدەگرێت بۆ دەرچوونی بەشێوەیەک کەلەگەڵ بەرنامەی حکومەتیدا گونجاوبێت وەهیوایی شەقامی عێراقی بێنێتەدی بۆچاوەڕوانکردنی پڕۆژەکان و خزمەتگوزاریەکان ومۆڵەتی کار .
بەڕێزی ئاشکرایکردکەدەیەوێت لیژنەداراییەکە دووربخاتەوە لەڕاکێشانەسیاسیەکان وەدرووستکردنی کەشێکی گونجاوبۆتەواوکردنی کارەکانی بەڕێگایەکی پیشەیی وهونەری ڕووت دوورلە لایەنگیری ،سەرەڕای تیشکخستنەسەر دۆسیە گرنگەکان کەبەلای گەلی عێراقیەوەگرنگەوەکو شایستەکانی گرێبەست وکرێگرتەووانەبێژەکان و جوتیارەکان .وەکۆبوونەوەکە لابردنی بڕگەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران و وباجی ئابووری تێدابوو،سەڕەڕای دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر هاووڵاتیەکاندا بەهەموو جۆرەتوێژەکانیانەوە ئەوانەی لەپێشدا وەریاننەگرتووە.
ئەمجا لیژنە داراییەکە لەگەڵ وەزیری سەرچاوەئاویەکاندا مەهدی ڕەشید توێژینەوەیکرد لەتەرخانکراوەداراییەکانی وەزارەت لەبودجەکەداو پڕۆژەکانی وەکو نوێکردنەوەی بەندی موسڵ وبەندی مەکحول و پڕۆژەی ئاوی سەماوە وەبەنداوی بیدعە لەبەسرادا،سەرەڕای باسکردن لەوڕێگایانەی کە دەتوانێت پشتگیری لەکەرتی کشتوکاڵ بکات وەنەهێشتنی دەستدرێژیەکان لەسەرتۆری ئاو .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٦ی شوباتی ٢٠٢١