سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە خاتوو جێنین بلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق کرا، لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و رێگەکانی سەرکەوتنی و گرنگی رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن لە پتەوکردنی متمانەی هاوڵاتیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن.
هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە گرنگی دەرکردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بەو پێیەی پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوبارەیەوە بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سوربوونی نیشاندا بۆ هەمواری یاسای دادگای فیدراڵی لە وەرزی یاسادانانی داهاتوودا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
11 شوبات 2021