سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، چاوی کەوت بە بەرێز عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە کرا لەگەڵ ئیستحقاقەکانی عێراق لە قۆناغی دلهاتوودا بەتایبەت ئیستحقاقی هەڵبژاردان و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.
هەر لە دیدارەکە تەئکید کرایەوە لەسەر تەواوکردنی پێداویستیەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە نێویاندا هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵی و رۆڵی یاسایی لە ئەنجامی هەڵبژاردن و گرنگی پابەندبوون بە وادەی هەڵبژاردنەکە و کێبڕکێ لەسەر بنەمای بەرنامەی هەڵبژاردن و بەدیهێنانی سەقامگیری لە هەڵبژاردنەکەدا.
سەبارەت بە چاودێری نێودەوڵەتیش لە دیدارەکەدا تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی بوونی ئەو چاودێرییە بە مەرجێک دەستوەرنەدڕێ لە جێبەجێ کردنی و سەروەری عێراق پێشێل نەکرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
11 شوبات 2021