سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی روسیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز مەکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی روسیا لە بەغدا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی لە عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی رۆڵی نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان بە هەڵبژاردن و پتەوکردن و گەڕاندنەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن.
لای خۆیەوە باڵیۆزی روسیا تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و نوێکردنەوەی بانگهێشتی پێشوی سەرۆکی ئەنجومەنی دۆما بۆ بەرێزیان تا سەردانی روسیا بکات.
========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
17 شوبات 2021