سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی فەلەستین دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لەبەرێز ئەحمەد عەقیل باڵیۆزی فەلەستین لە بەغدا.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی هاریکاری و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.
هاوکات نامەی بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێرانی لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستینەوە رادەست کرا بۆ چاودێری کردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە فەلەستین و پشتیوانی و پاڵپشتی ئەنجامدانی، بریارە فەلەستین هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی یاسادانان و پۆستی سەرۆکی دەوڵەت لە مانگی داهاتوودا ئەنجام بدات.
========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
17 شوبات 2021