ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدەدات بەڕازی نەبوون لەوەڵامەکانی سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان

ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنەکەی سیونۆهەمینیدا کەبەسترابەسەرۆکایەتی بەڕێز محەممەدئەلحەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە٣/٣/٢٠٢١ ، بە ئامادەبوونی ١٩٥ پەڕلەمانتار ،دەنگیدابەڕازی نەبوون لەوەڵامەکانی سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان وە کۆتایی دەهێنێت بەخوێندنەوەو تاوتوێکردنی پەیوەندیداربەدوو پڕۆژەیاسا وەخوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی بڕیاری پەڕلەمانی ( ١٤٨) پەیوەندیدار بەدوواچوونی کاری لیژنەی بڕیاری دیوانی ژمارە( ٢٩ ) .

لەسەرەتای دانیشتنەکەداکە جێگری یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێزحەسەن ئەلکەعبی بەڕێیکردپەڕلەمانتار نەبیل ئەلتورفی بەناوی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە خێراتنیکرد لەسەردانەکەی پاپابەوباوەڕەی کەیەکیەتی مرۆڤایەتی دێنێتەدی وەڕەنگدانەوەباشەکانی لەبڵاوکردنەوەی کلتووری بەیەکگەیشتن وەدوورخستنەوەی کلتوری لێکپچڕانە .

بەڕێز محەممەد ئەلحەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەیدا بەهەردوولیژنەکانی خرمەتگوزاری وهەرێمەکانی پەڕلەمانی بۆبەدواچوونی بابەتی دابەشکردنی پارچە زەوویەکان بەسەرهاونیشتمانیان لە پارێزگاکان لەگەڵ پارێزگارەکاندا.

لەلایەکی ترەوە ئەنجومەنی نوێنەران پرسیارکردنی کرد لە سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان بەڕێز عەلی ناسر ئەلخوەیلەدی کەلەپەڕلەمانتار عەلائ ئەلروبەیعیەوە ئاراستەی کراوە.

پەڕلەمانتارعەلائ ئەلروبەیعی دەستیکرد بەپرسیارکردن سەبارەت بەسەرلێشێواندنی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن دەستەی پەیوەندیەکانەوە تایبەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی تەلەفوونی هاتوچۆوەو پابەندنەبوونی بەبەندەکانی پاراستنی بەکارهێنەر .

لەنمایشی وەڵامدانەوەکەیدا بەڕێزعەلی خوەیلەدی ئاشکرایکردئەوپرسیارانە کەئاراستەیکراوەلەلایەن پەلەمانتاری پرسیارکار دەکەوێتە ناوتایبەتمەندیەکانی ئەنجومەنی ئەمیندارەکانەوە نەک لە تاێبەتمەندیەکانی سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانەوە ئاماژەیدا کەئەو هیچ بڕیارێكی نەداوەبۆنوێکردنەوەو درێژکردنەوەبۆکۆمپانیاکانی تەلەفۆنە هاتوچۆکارەکان وەڕاپۆرتەکان بەدوورودرێژی نێردراوە بۆئەنجومەنی ئەمیندارەکان سەبارەت بەهەمووبارودۆخەکانی کۆمپانیاکانی تەلەفۆنی هاتوچۆکار لەلایەن ئەولیژنە دروستکراوە تایبەتمەندە وەپێداچوونەوەی و وردبینی بۆکراوە لەبەرئەوە ئەنجومەنی ئەمیندارەکان ئاماژەیدابەنوێکردنەوەی گرێبەستەکانی مۆڵەتپێدان و ڕازیبوون لەنەوەی چوار و دیاریکردنی کرێکانی وە پابەندکردنی کارگێڕیی بەجێهێنان بەنمایشکردنی بۆئەنجومەنی وەزیران لەبەرگرنگیەکەی لەدوایدا ئەنجومەنی وەزیران پەسەندیکردوو بڕیاریدالەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی دوو کۆمپانیا ( زێن العراق وئاسیاسێل )لەبەرئەوەی مەرجەکانیان تێدایەو دواخستنی پەسەندکردنی داواکاریەکەی کۆمپانیای کۆرەک تاتەواوکردنی هەموو پابەندیەکانی .

لەلای خۆیەوە پەڕلەمانتار عەلائ ئەلروبەیعی لەسەروەڵامەکەی سەرۆکی دەستە ڕوونیکردەوە کە وەڵامدانەوەکەی سەرۆکی دەستەسەبارەت بەپرسیاری یەکەم ناتەواوەوهیچی وای پێشکەش نەکرد کەدووپاتی ئەوەبکات ئەوقەرزانەی کەلەسەر کۆمپانیاکانی تەلەفۆنی گواستنەوەیەلێیان وەرگیراوەتەوە کە گرێبەستەکانیان نوێکراوەتەوە ئاماژەیدا بەپابەندنەبوونی ئەوکومپانیایانەبەیاسای بودجەوەبۆقەرزدانەوە پێش (٦٠) ڕۆژ لەمێژووی نوێکردنەوەیاندا .

لەلای خۆیەوە سەرۆکی دەستەی پەیوەندیەکان تاکیدی کردەوەکە هەمووئەوقەرزانەی لەسەر کۆمپانیاکانی تەلەفۆنی گواستنەوەیە لێیان سەندراوەتەوەو نێردراوە بۆوەزارەتی دارایی .

پەڕلەمانتارعەلائ ئەلروبەیعی پرسیاری دووەمی ئاراستەکرد سەبارەت بەچەواشەکردنی ئەنجومەنی وەزیران بەدرێژ کردنەوەی وادەی گشتی بۆماوەی (٨) ساڵ وەداوانەکردن لە کۆمپانیاکان بەکرێی ڕێکخستن لەوپارێزگایانە کەکەوتە ژێر دەستی داعشی تیرۆرەوە.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی دەستە ئەوەی ئاشکراکردکە بڕیارەکان دەرچووە سەبارەت بە وەستاندنی داواکردن بەراییکردنی پابەندیەکانی کۆمپانیاکان لەپێدانی ماوەی تر بۆیان بەوبڕوایەی کەڕووداوەکانی داعش ڕووداوی سەپێنراون ، ئاماژەیدا بە بەردەوامی وەرگرتنی کرێی ڕێکخستن تەنانەت لەماوەی دەستەڵاتداری داعشی تیرۆرست لەهەندێک لەپارێزگاکاندا،وە ئاما ژەیداکەبەشبەشکردنی وەرگرتنەوەی قەرزەکان بۆ کۆمپیانیکان بە دەست ئەنجومەنی ئەمیندارەکانە وەبەرپرسی ئێمە دەکەوێتە سەرپێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بەکاری ئەو کۆمپانیایانەوگواستنەوەی واقعی ئەوان وداواکاریەکانیان وە پێشکەشکردنی پێشنیارەکان بۆ ئەنجومەنی ئەمیندارەکانە تەنها ئەوانن کەدەتوانن بڕیارە کۆتاییەکان بدەن .

هەروەهاپەڕلەمانتار عەلائ ئەلروبەیعی پرسیاری سێیەمی ئاراستەکردسەبارەت بەوەی بەهۆی دەستەکەوە ماڵی گشتی بەفیڕۆدراوەوگەنجینەی وڵاتیش لە داهاتەزیادەکاندابێبەشکراوە .

سەرۆکی دەستەکەوەڵامی ئەم پرسیارەیدایەوە کەلایەنی یاسایی لەدیاریکڕنی ڕەسم و کرێی مۆڵەتپێدان دراوەتەدەست ئەنجومەنی ئەمیندارەکان وە ملکەچەبۆ ڕێژەوکارەکانی نێودەوڵەتی وەجۆری مۆڵەت پێدانیش لەوڵاتەکانی جیهان و ناوچەکەدا ڕەچاودەکات وە بەراوردکراوەلەگەڵ مۆڵەت پێدان لە(٣٤٠)دەوڵەت لەجیهاندا پشتیان بەستووە بەڕێژەی کارگەکانی کۆمەڵەی تیشکدان و ژمارەی دانیشتوەکان.

هەروەها پەڕلەمانتار عەلائ ئەلروبەیعی پرسیاری چوارەمی کرد سەبارەت بەپێدانی مۆڵەتەکانی نەوەی سێیەم و چوارەم.

لەپێشکەشکردنی وڵامەکەیدا سەرۆکی دەستەکەئاماژەیداکە مۆڵەت پێدانی نەوەی چوارەم پشتی بەستووەبەهەمان میکانیزم لەساڵی (٢٠١٣)لەمیانی وەرگرتنی داواکاریەشایستەکاندا لەلایەن ئەنجومەنی ئەمیندارەکانەوە،ئاماژەی بەوەدا کە هیچ مۆڵەت پێدانێک بەخۆڕایی بەنەوەی چوارەم نەدراوە وەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکراوەو ڕەخنەی ڵێگیراوە لەبەردەمی دادگادا وەبڕیاری دادگا پاڵپشتی بووبۆڕێکارەکانی دەستەکەوئەنجومەنی ئەمیندارەکان کەڕاستاڵی ڕێکارەکانی ئەنجومەنی ئەمیندارەکانی پەسەندکرد لەمۆڵەت پێدانی نەوەی چوارەمدا لەنیوان یاسا کارپێکراوەکاندایە وە پشتگیری داهاتەکانی بودجەی گشتی دەکات.

بەڵام پرسیاری پێنجەم کە پەڕلەمانتارعەلائ ئەلروبەیعی ئاراستەیکردئەوەیە سەرپێچی دەستەلەڕێنماییەکان ویاساکان لەپێدانی پرشەی پترلەچەپکە بازنەی پان هەرچەندە ئەو کومپانیایانەباجی سەرمایە وئەوجەزایانەی کەوتۆتەسەریان نەیانداوەتەوەبەوەزارەتی دارایی .

سەرۆکی دەستەلەوەڵامەکەیدا وتی کەکومپانیاکان هەموو پابەندەداراییەکانیان داوەتەوە وپەێوەندیەکی بەردەوام هەیە لە نیوان دەستەی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندندالەگەڵ دەستەی باجدا سەبارەت بەهەڵوێستی باجدانی کۆمپانیاکان بە پەیوەندیەکانەوەو تەواوی هەڵوێستی هەردوو کۆمپانیاکانی زێنلعێراق و ئاسیاسێلەوەوێستانی نوێکردنەوە بۆکۆمپانیای کۆرەک لەبەربوونی داوای دادگاییە لەبەردەم دادگا تایبەتمەندەکاندا ئاماژەیدا بەپێنەدانی هیچ پرشەیەک لەبازنەی پاندا .

هەروەهاپەڕلەمانتاری وەڵام وەرگرپرسیاری شەشەمی ئاراستەکردسەبارەت بەسەرپێچی کردنی بڕیارەکانی مادە ١٥ لە یاسای ئەنجومەنی نوێنەراندا بەپێنەدانی دەستەکە بەئەنجومەنی نوێنەران وێنەیەک لەگرێبەستی مۆڵەتەکانی تەلەفۆنی هاتوچۆ ئەوەش سەرپێچیەکە لە بەجێهێنانی ئەرکێکی یاسایی .

لەوەڵامداسەرۆک دەستەکە وتی کەدەیان پرسیارونووسراوی فەرمی کراوەلەلایەن پەڕلەمانتار عەلائ ـەلروبەیعیەوەسەرەڕای پرسیارەکانی ترلەلایەن ژمارەیەک لەخاتوونان وبەڕێزان پەلەمانتارانەوە وەڵامی ەموویان دراوەتەوە لەنیوان ماوەی یاساییدا .

هەروەها پەڕلەمانتار پرسیاری حەوتەمی کردسەبارەت بە سەرپێچیەیاساییەکان لەپێکهێنانی دامەزراوەکارگێڕیەکان لەمیانی پێکهێنانی چەند نووسینگەیەکەوە لەبەغداو پارێزگاکاندا.

لەنمایشی وەڵامدانەوەکەدا سەرۆکی دەستە ئاماژەی بەوەدا کەیاسای دەستەکە ڕێدەدات بەبەڕێوەبەری گشتی بە دامەزراندنی بەڕێوەبەریەکان یان یەکەکان یاخود بەشەکان کەبوونیان بەپێویست دەزانرێت بەم جۆرە دووبەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەکان پێکهێنراوە وە ئەم بەڕێوەبەرایەتیانەلەپلەی بەڕێوەبەری گشتیدا نین .
دیسان پەڕلەمانتاری وەڵام وەرگر پرسیاری هەشتەمی ئاراستەکرد سەبارەت بەسەرپێچی لەبەندی ١٨ لەگرێبەستی مۆڵەتپێدان کەسەرپێچیەکە لەمیانی چاولێپۆشین لەگەڵ کۆمپانیاکانی تەلەفۆنی هاتوچۆدایە .

بەڕێز خوەیلەدی لەوەڵامدا وتی کەبەندی ١٨ لەگرێبەستی مۆڵەتپێداندا ڕێیداوەبەدەستەکە بۆ داسەپاندنی ڕێژەیەک کەپتر نەبێت لە (١،٥) وەبەکاردەهێنرێت بۆ خزمەتگوزاری سەرانسەر وەئەم بەندە بەکارنەهێنراوە بەدرێژایی کاتەکە پێش وەرگرتنی پۆستەکەمان وەپاش وەرگرتنی پۆستەکەم بەسەرکۆمپانیاکاندا ئەوەمان سەپاند بەپێدانەوەی سنووری باڵای داهاتەکان بۆخزمەتگوزاری سەرانسەر .

پاش کۆتایی هێنان بەوەڵام وەرگرتن پەڕلەمانتاری پرسیارکەرعەلائ ـەلروبەیعی ئاشکرایکرد کە بڕوای نەکردووەبەوەڵامەکانی سەرۆکی دەستەکە ئاماژەیدا بەدەرخستنی زۆرلەسەرپێچیەیاساییەکان لەکاروباری دەستەکەدا.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەستخۆشیکرد لەڕۆڵ و هەوڵەکانی پەلەمانتار عەلائ ئەلروبەیعی لەبەجێهێنانی ڕۆڵی چاودێریدا.

لەپاشدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدابەبڕوانەکردن بە وەڵامەکانی سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان .

لەلایەکی ترەوەسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەیدا کە ڕۆژی بەیانی تەرخان دەکرێت بۆدەنگدان لەسەریاسای دادگای فێدراڵی .

لەپاشدابڕیارلەسەر بەستنی دانیشتنەکە لەڕۆژی بەیانیدا پێنجشەممە٤/٣/٢٠٢١درا

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٣/ئازار/٢٠٢١