د.بەشیر حەداد و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن، تاوتوێی پێشەکەشکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری زیاتریان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق کرد

رۆژی پێنجشەممە 2021/3/4، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا، پێشوازی کرد لە نازەنین محەمەد وسو، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی فیدراڵی.
لە کۆبوونەوەیەکەدا تاوتوێی چەندین بابەت کرا کە جێگەی بایەخی ھەردوولا بوو، بەتایبەت بەھێزکردنی میکانیزمەکانی ھاوکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش لە نێوان دامەزراوەی یاسادانان و وەزارەتەکان و گرنگی فراوانکردنی قەبارەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی ئابووری.
لەلایەن خۆیەوە دکتۆر بەشیر حەداد، جەختی کردەوە لەسەر پشتگیری ئەنجومەنی نوێنەران لە وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان و پشتیوانی کردنیان لە رێگەی دەرکردنی یاسای پێویست بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر، بەتایبەت لەو پارێزگایانەی کە بەھۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن.
حەداد، ھیوایشی خواست دوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیداراڵی، پڕۆژەی خزمەتگوزاری زیاتر پێشەکەش بکرێت بۆ دابینکردنی ھەلی کاری زیاتر بۆ گەنجەکان و جێگیربوونی سەقامگیری لە تەواوی وڵات.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنجشەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢١