لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی بەئامادەبوونی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ لەوبەندانە دەکات کەماونەتەوەلەیاسای دادگای فێدڕاڵیدا

بەڕێز محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی یاسایی کردڕۆژی شەممە ٦/٣/٢٠٢١بەئامادەبوونی بەڕێز حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆتاوتوێکردنی بەندەکانی یاسای دادگای فێدڕاڵی ئەوەی کەدەنگدان لەسەری دواخرالە دانێشتنەکەی دەنگدان لەسەر یاساکە

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەداکە لە بارەگای لیژنەی یاساییدالە ئەنجومەنی نوێنەراندا بەسترا سەرۆک حەلبووسی ستاێشی هەوڵەکانی لیژنەی یاسایی کردلەگەڵ خاتوونان وبەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەن لەدەنگدانیان لەسەر زۆربەی بەندەکانی یاسای دادگای فێدراڵی وەکارکردن سەبارەت بە ڕێککەوتن لەسەر ئەوبەندانەی کەماونەتەوەبەو پێیەی کەلەگرنگترین یاساکان دادەنرێت کەدەچێتەقەوارەی دەوڵەتی عێراقیەوە سەراڕای ئەوەی کەدادگای فێدراڵی هەر ئەوە کە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەڕلەمانیەکانی داهاتوو پەسەنددەکات .

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا لەسەر(٤) بەندڕێککەوتن لەوبەندانەی کەجیاوازی هەبوولەسەریان وەدواخستنی ئەودووبەندانەی کەماونەتەوە بۆکۆبوونەوەی بەیانی .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٦/٣/٢٠٢١