سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێکی نوێنەرانی رەوتی مەدەنی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی رەوتی مەدەنی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی وڵات و هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا لەگەڵ دەستەبەر کردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پتەوکردنی متمانەی هاوڵاتیان بە ئەنجامەکەی و گوزارشت لە خواستەکانی بکات.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی کرا و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی دەرکردنی بەو پێیەی پێداویستیەکی گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
14 ئازار 2021