ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیدەکات لەسەرۆکی زانکۆی بەسرا بۆ نەوت و گاز

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی لەنووسینگەکەی خۆیدا بەیانیی ئەمڕۆ، پێشوازیکرد لە سەرۆکی زانکۆی بەسرا بۆنەوت وگازدوکتۆر محەممەد هلەیل کەعبی .
لەسەرەتای چاوپێکەوتنەکەدا کەعبی توێژینەوەیەکی لەو دۆخەی کەئەم زانکۆهونەریەی تێدادامەزراوەومەبەست لەبوونی وئەوکارانەی کەخراونەتەسەر شانی پێشکەشکرد ،ئاماژەیدا بەگرنگی ئەم زانکۆیەلە بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی درووستکردنی گازلەعێراقدا وەئەم کەرتەگرنگە لەبواری ووزەداوکەڵک وەرگرتن لەوبڕە گازە یەکجارزۆرە لەکێڵگە نەوتیەکاندا وەبەفیڕۆنەدانی و ئەوکەڵکەزۆرانەی کە دەستدەکەوێت لەئەنجامی بەکارهێنانیدا بەباشترین شێوە .
لەچاوپێکەوتنەکەداپتروتی زانکۆکە پێویستی بەپشتگیری وپاڵپشتیی ئەنجومەنی نوێنەرن ولیژنەی نەوت و ووزەی پەڕلەمانیەبەکردنەوەی لقەکانی لەوپارێزگایانەی کەکێڵگەی نەوتی تێدایە ، ئامادەباشیی زانکۆی دەربڕی بەبەستنی خولەکان و ۆرکشۆپەکان لەئەنجومەنی نوێنەراندابۆ ناساندن بەگرنگیی کەرتی درووستکردنی گازلە عێراقداوەئەو دەستکەوت و کەڵکانەی کەبۆی دەگەڕێتەوە لە بەکارهێنانی ئەم کەرتە زیندووەدا.
لەلای خۆیەوە ئەمینداری گشتی تاکیدی لەسەرگرنگی پیشەسازیی گاز لەعێراقدا کردەوەو توانای کەڵک لێ وەرگرتنی و وەستاندنی بەفیڕۆدان لەگازی سروشتی کەلەگەڵ دەرهێنانی نەوتداهەیە لەوکێڵگانەی کەلەزۆربەی پارێزگاکاندا بڵاوبوونەتەوە ،جەختی لەوەکردەوەکەئەمە بۆعێراق داهاتێکی ئابووریی گەورە دابیندەکات لەڕێی نەهێنانی گازوتوانای ناردنەدەرەوەی زیادەکەی، سەرەڕای پەیداکردنی هەلی کاربو گەنجەکان وکەڵک لێوەرگرتنی لەویستگەکانی درووستکردنی کارەبادا .
ئەمینداری گشتی ئامادەبوونی ئەنجومەنی نوێنەران بە نوێنەرایەتی هەردوو لیژنەکانی نەوت و وزەوفێرکردنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وە پەیمانگەی پێشخستنی پەڕلەمانی لەهاوکاری وهەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ زانکۆکەدا لەبەستنی دوانگەکان و ۆرکشۆپەکاندا لەبواری پیشەسازی گازداوپێناسینی وگرنگی ئەم کەرتە ئابووریە زیندووەبۆعێراق .
لەکۆتایی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی بەسرا سوپاس وڕێزی خۆی دەربڕی بۆئەمینداری گشتی لە گەرمیی پێشوازیەکەو بەخشندەیی میوانداریەکەی .
لەدیدارەکەدا بەڕێزحەیدەرموسەنا بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەڕلەمانی ئامادەبوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
دووشەممە ٢٩/٣/٢٠٢١