سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە چاوی بەوەزیری دەرەوەی ئازەربایجان دەکەوێت

شاندی پەڕلەمانی عێراقی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی شاندەکە پەڕلەمانتار شێرکۆ میروەیس سەرۆکی لیژنەی پەڕلەمانیی پەیوەندیەکانی دەرەوە بەئامادەبوونی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز سیروان عەبدوڵڵەڕۆژی دووشەممە ٥/٤/٢٠٢١ بەیاوەریی سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی پەڕلەمانی عێراقیی ئازەربایجانی بەڕێز ئیلهام مەمادۆف وەبەئامادەبوونی هەڵستاو بەکاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق بەڕێز مەکی ڕێسان ئەلمەعمووری ، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجانی کرد وەچاویکەوت بە ڕێزداروەزیری دەرەوەی ئازەربایجان جیهون بیرمۆڤ لەخشتەی سەردانی شاندی پەڕلەمانی عێراقی بۆکۆماری ئازەربایجان .

وەزیری دەرەوەی ئازەربایجانی خێراتنی کرد لەبەڕێز شێرکۆ میروەیس وشاندەیاوەرەکەی ، تاکیدی لەوە کرد کەکۆماری ئازەربایجان و کۆماری عێراق پەیوەندی باش لەنیوانیاندایە وەزۆر هاوبەشی کۆیان دەکاتەوە تاکیدی کردەوەلە پشتگیریی حکومەتی ئازەربایجان لەعێراق لەجەنگیدا لەگەڵ داعشدا .

جیهوون پتروتی کەکۆماری ئازەربایجان پشتگیری عێراقی کردووە لەزۆر لەهەڵوێستە نێودەوڵەتیەکاندا .

لەلای خۆیەوە سەرۆکی شاندەکە بەڕێزشیرکۆ میروەیس سوپاسی خۆی پێشکەشی کرد بۆئەو موانداریە جوانەی وپێشوازی کردنەی وەسەڵاوەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی پەڕلەمانی عێراقی وهەردوو جێگرەکانی پێگەیاند .

میروەیس جەختی کردەوە کەعێراق سوورەلەسەر سەربەخۆیی ئازەربایجان وگرنگی کۆتایی پێهێنانی قەیران لەگەڵ ئەرمینیادا .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥ٚ/٤/٢٠٢١