ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەکات
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی ڕۆژی دووشەممە ١٢/٤/٢٠٢١ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کردلەگەڵ بەڕێوەبەرەگشتیەکاندا لەفەرمانگەکانی ئەنجومەنی نوێنەران،بەئامادەبوونی هەردوو جێگرەکانی ئەمینداری گشتی بۆ کاروباری پەڕلەمانی وکارگێڕی .
لەدەستپێکی کوبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی داوای خوێندنەوەی سوورەتی فاتیحای کرد بۆگیانی شەهیدەکانی عێراق ، هەروەهاپیرۆزبایی و دەستخۆشی خۆی پێشکەشکردبەخانمان وبەڕێزان فەرمانبەرانی ئەنجومەن وگەلی عێراقی بە گشتی ونەتەوەی ئیسلامی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ، داواکاربوولەخودای بەرزوبەتوانا کەبەخێروبەرەکەت وتەندروستی بۆیان بگەڕێتەوەو قایلبوون لەسەر ڕۆژوویان و هەستانیان لەم مانگەپیرۆزەدا .
لەدواییدا لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێکرا لەسەربابەتەکان لەخشتەی کارەکاندا ،وەتاوتوێ کردنی ئامادەکاریەکان و خۆئامادەکردنەکانیان تەواوکرد بۆ دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆوەرزی یاسادانانی داهاتووهەروەهاپلانی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتیەکان لەم ڕووەوەو ڕێکارەبەڕێکراوەکان بۆپاراستن لەپەتای کۆرۆنا وەدەوامکردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا .
لەکۆبوونەوەکەدا بەڕێزان بەڕێوەبەرەگشتیەکان پێشنیارەکانیان و ڕاو بۆچوونەکانیان وگرنگترین پێداویستیەکانیان کەپێویستیانە پێشکەشکرد .
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی نرخیدا بەوهەوڵەگەورانەی کە فەرمانبەرەکانی ئەمینداریەتی گشتی پێشکەشی کردووە لەکاتی بەستنی دانیشتنەکانی دەنگدان لەسەرهەردوویاسای بودجەو دادگای فێدراڵیدا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢/٤/٢٠٢١