ئەمینداری گشتی لەئەنجومەنی نوێنەرانداسەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی کۆشکی شارستانی دەکات

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی ڕۆژی دووشەممە ١٢/٤/٢٠٢١ ،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی کۆشکی شارستانی کرد (کۆشکی ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ) ، بەئامادەبوونی جێگری ئەمینداری گشتی بۆکاروباری کارگێڕی و دارایی بەڕێزسادق جومعە .

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی جەختی کردەوەلەسەرپێویستی ڕووناکی بینینی ئەم پرۆژەیە وە یەکاڵاکردنەوەی بابەتی بەجێهێنانەکەی وەچارە سەرکردنی هەمووکێشەکان کەبەرەوڕووی دەبنەوە ئاماژەیدا بەگرنگی ئەم کۆشکە وەکو دیاردەیەکی شارستانی وەئەنتیکەیەکی ئاوەدانکرنەوە لەدانانی ئەندازیاری عێراقی خواڵێخۆشبوو زوها حەدید .

هەروەها وتی پێویستەلەسەر لیژنەکە ڕوونکردنەوەی ئەوکێشانەی بەربەستن لە بەجێهێنانیداوهۆکارەکانی دواکەوتنەکە،جەختی لەوە کردەوەکەپێویستە بەپڕۆژەیەکی نیشتمانی دوورلە هەموو ئارەزووەکان ولایەنگیریەکان دابنرێت .

لەکوبوونەوەکەداتاوتوێکرالە زەرەرەکانی بەجێنەهێنانی پڕۆژەکەوئەوزیانەداراییانە کەبەهۆیەوەدەبێت وەگرنگترین ئەوکۆسپانەی کەدێنە رێگەی .

ئەمجا بڕیاردرا لەسەربەستنی کۆبوونەوەیەکی تر لەئایندەدا، بۆئەوەی لیژنەکە ڕاپۆرتی کۆتایی تیادا پێشکەش بکات .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢/٤/٢٠٢١