سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە خاتوو جێنین پلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بە ئامادبوونی بەرێز کەریم خان راوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان ئەوەی پەیوەندی بەو تاوانانەوە هەیە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدراون ( یونیتاد).
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت هەنگاوە نوێکانی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش کرا لەگەڵ پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەرکردنی یاسای پێویست بەمەبەستی لێپێچینەوە لە داعش لەبەرامبەر تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی.
لای خۆیەوە بەرێز کەریم خان ئاماژەی بە هەوڵەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد لەبەرامبەر قوربانیان و بەدیهێنانی دادپەروەری دواهەمینیشیان دەرکردنی یاسای رزگاربوان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
16 نیسان 2021