لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی ئامۆژگاری ڵیژنەی باڵای بێوەیی نیشتمانی دەکات بەهەڵسپاردنی دەوامی ئامادەبوون وهێشتنەوەی فێرکردن بە ئەلەکترۆنی

لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار قوسەی موحسن یاسری ئاگاداریداکەلەمیانی بەدواداچوونی دەوامکردن بەئامادەبوون لەقوتابخانەکانداوەپەیوەندیکردن لەگەڵ بەڕێوەبەریەکانی پەروەردەلەبەغداو پارێزگاکانداوەلەپێناوی ئاگاداربوون لەبەڕێوەچوونی پڕۆسەی پەروەردەیی بەتایبەتی لەسایەی ڕەوشی ئێستاوەکەوڵات پێیداتێدەپەڕێت تێبینی ئەوەیکرد کەچەند تووشبوونێک هەیە لەنیوان کادێرەکانی فێرکردن وخوێندنەکان وەهەندێک لەقوتابیان بەفایرۆسی کۆرۆنائەوەی کەلەهەندێ لەبنکە تەندروستیەکانداو فەرمانگەکانی تەندروستی تۆمارکراوە کەبووە بەهۆی شڵەژاندنێک لەوەرگرتنی خوێنەران وقوتابیان بەرنامەی خوێندنیان .

ئەمەش دەبێتەهۆی پێویستی پێداچوونەوە بەبابەتی دەوامکردن بەئامادەبوون لەقۆناغەکانی خوێندندا بۆپاراستنی تەندروستیان .

لەبەرئەوە لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی ئامۆژگاری دەکات بەهەڵسپاردنی دەوامکردن بەئامادەبوون وهێشتنەوەی فێرکردنی ئەلەکترۆنی هەتا ئەوکاتەی وەزارەتی پەروەردە بڕیارەکانی سەبارەت بە ساڵی خوێندنی ئێستاوە دەدات .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٩/٤/٢٠٢١