پەیامی د.بەشیر حەداد، بەبۆنەی ١ی ئایار رۆژی جیھانی کرێکاران

بەبۆنەی ١ی ئایار، رۆژی جیھانی کرێکاران پیرۆزبایی لە تەواوی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین.
کرێکاران چینێکی گرنگی کۆمەڵگەی ئێمەن و لە دوای ئەو ھەموو شەڕو و وێرانکارییەی کە بەسەر وڵاتدا ھاتووە، بە ھێز و بازووی ئەوان وڵات ھەنگاو بە ھەنگاو بەرە و ئاوەدانکردنەوەی و گەشەسەندن دەڕوات.
پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کاری زیاتر بکەن بۆ دابین کردنی ژیانێکی باشتر و شایستە تر بۆ کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان لە رێگەی یاسا بەرکارەکانەوە.

دووبارە پیرۆز بێت ١ی ئایار رۆژی جیھانی کرێکاران

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١ی ئایاری ٢٠٢١