شاندە پەڕلەمانیە عێراقیەکە چاوی دەکەوێت بەقوتابیە عێراقیەکان کە لەئەرمینیا دەخوێنن

شاندی پەرڵەمانی عێراقی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتارمیقدام جومەیلی سەرۆکی ڵیژنەی فێرکردنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی پەڕلەمانی ئەمڕۆی یەکشەممە٢ی ئایاری ٢٠٢١ چاویکەوت بە نوێنەرەکانی دانیشتوانی عێراقی لەقوتابیە خوێندکارەکان لەئەرمینیادا ، وەبەئەمادەبوونی پەڕلەمانتار محەمەدشاکر ئەندامی لیژنەکە، وەهەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراقی لەیەریڤان پایتەختی ئەرمینیا محەمەد مەسعوودی .

شاندەعێراقیەکەگوێبیستبوو بۆئەو کێشانەکەبەرەوڕووی قوتابیان دەبێتەوەودەبن بەکۆسپ لەڕێی پێشکەوتنی زانستییانداو پێشنیارەکان کەپێشکەشیان کرد،هەروەهائاگادارکرانەوە لەوزانکۆیانەی کەلەسەرئاستی دانپێدانانی وەزارەتی فێرکردنی باڵای عێراقیە،وەجەختکردن لە سەرکارپێکردنی میکانیزمێکی گونجاوبۆ تۆمارکردنی قوتابیە عێراقیەکان کەلەزانکۆ ئەرمینیاییەکاندا وەرگیراون ، بەڵێنیاندا بەتاوتوێکردنی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بۆئاسانکردنی ئەوبەربەستانەی کەڕووگیریان دەبێتەوەلەتۆمارکردنیاندا .

سەرۆکی شاندەپەڕلەمانیە عێراقیەکە ئاماژەی بەوەدا کەئەنجومەنی نوێنەران ولیژنەی فێرکردنی باڵاسوورن لەسەر دواڕۆژی قوتابیە خوێندکارەکان لەدەرەوەداوەئاستی زانستیان .

لەچاوپێکەوتنەکەدا پەڕلەمانتار جومەیلی پێشنیاریکرد بەبەدواداچوونی بەڕێز هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراقی لەڕەوشی قوتابیەعێراقیەکان لەمیانی سەردانی ڕاستەوخۆلەوکۆڵیژانەی کەدانیان پێدانراوەلەلایەن وەزارەتی فێرکردنی باڵای عێراقیەوە لەئەرمینیادا ، بۆئاگاداربوونەوە لەپلەی پێشکەوتووی زانستیاندا وەلابردنی ئەوکۆسپانەی کەدێنەڕێی قوتابیان تیایاندا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢ی / ئایاری/ ٢٠٢١