سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە مەسعود بارزانی دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ دووشەممە لە هەولێر چاوی کەوت بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخ و دوا پێشهاتە سیاسیەکان لە بەغدا و هەرێمی کوردستان کرا لە نێویشیاندا هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ تەواوکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر هاریکاری بۆ بەرەنگاربونەوەی تەحەدییە ئەمنی و ئابوری و سیاسیەکان.
گفتوگۆش کرا سەبارەت بە چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئایار 2021