له ساڵیادی شه‌هیدكردنی ئیمام عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب، سڵاوی خوای لێبێت، حه‌سه‌ن كه‌عبی داوای یه‌كده‌نگی و كۆڵدان له هه‌مو جۆره‌كانی توندڕه‌وی ده‌كات
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگیری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ساڵیادی شه‌هیدبونی ئیمامی ته‌قواداران و ده‌روازه‌ی زانیاری و چاوگی حیكمه‌ت، ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب (سڵاوی خوای له‌سه‌ر) سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عێراق و تێكڕای ئوممه‌ی ئیسلامی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 3ی ئایار كه‌عبی له به‌یاننانه‌یه‌كدا رایگه‌یاند:
ئه‌مشه‌و ساڵیادی شه‌هیدكردنی ئه‌میری مسوڵمانان، عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب (سڵاوی خوای لێبێت) به‌سه‌رماندا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌یه‌ی كه ئاسۆكانی پڕ له زانست و نور كرد، له ئازایه‌تی و گیانفیدایی نمونه‌ی كه‌م بو، دوژمنان پێش دۆسته‌كان گه‌واهی بۆ ده‌ده‌ن، ناكرێت مرۆڤی عاقڵ به‌بێ باسكردنی ئیمامی عه‌لی، له تیشكدانه‌وه‌ی مێژویی و مانای راسته‌قینه‌ی په‌یامی محه‌مه‌دی تێبگات.
له‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌دا پێویسته ئه‌وه‌ی ئێستا‌و داهاتو سودمان پێده‌گه‌یه‌نێت، له رێگه‌ی گوزه‌ركردن به‌سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانی ژیانی و ئه‌و روداوانه‌ی هاوپێچیبون له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رمان محه‌مه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتنی به په‌یڕه‌وی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی و مامه‌ڵه‌كردن به حیكمه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ رای به‌رامبه‌ر و پابه‌ندبونی ره‌ها به بنه‌مای راستیه‌تی؛ پاڵفته بكه‌ین.
كه‌عبی رونیشیكردوه‌ته‌وه: ئه‌م بۆنه پڕخه‌مه، داوامان لێده‌كات ریزه‌كانمان یه‌كبخه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی توندڕه‌وی و توندئاژۆیی، له هه‌موش گرنگتر ئه‌وه‌یه به بیری مرۆیی ئیسلامی راست، ده‌ستبده‌ینه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی، چونكه ململانێی حه‌ق له‌گه‌ڵ باتڵ هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام به ویستی خوا حه‌ق هه‌روه‌ك حه‌ق ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م شكۆیی و نه‌مرییه پیرۆزبێت له ئه‌میری مسوڵمانان و له دڵی مسوڵماناندا به‌رقه‌رار بێت، سه‌رشۆڕی و حه‌یاچونیش بۆ بكوژانی و له‌ناوچون بۆ به‌رنامه‌و ئاكاری دڕندانه‌یان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/5/2021