له دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی… كه‌عبی: تۆكمه‌یی و دادپه‌روه‌ری و پیشه‌ییبونی ده‌زگای قه‌زایی، گه‌وره‌ترین گره‌نتی سه‌قامگیری سیسته‌می دیموكراسیه له عێراقی وڵاتمان
له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا كه بۆ بینای دادگا ئه‌نجامیدا كه هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران عه‌لا ره‌بیعی و محه‌مه‌د غه‌زی و د.محه‌مه‌د یوسف، راوێژكاری یاستایی ئه‌نجومه‌ن، یاوه‌رییان كرد، به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی ئایاری 2021 چاوی به قازی جاسم عمێری، سه‌رۆكی دادگای بالای فیدراڵی كه‌وت.
له‌و دیداره‌دا كه‌عبی پیرۆزبایی له دروستكردنی دادگای باڵای فیدراڵی و وه‌رگرتنی ئه‌ركی گه‌وره‌ی له ئه‌ندامه‌كانی دادگاكه كرد، كه به‌پێی یاسای دادگاكه، خواستی شه‌قامی عێراق و یه‌كگرتویی عێراقی تێدا وێناكرا.
ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی رۆڵی سروشتی خۆی بگێڕێت و له‌سایه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراسیدا، و ئه‌و وڵاتانه‌ش كه سیسته‌می دیموكراسی پیاده ناكه‌ن هه‌رچه‌نده پێشكه‌وتو بن، ناتوانن سیسته‌مێكی قه‌زایی سه‌ربه‌خۆی دور له ده‌ستوه‌ردانی ده‌سه‌ڵات له كاروباره‌كانی، بهێننه ئاراوه.
ئه‌وه‌شی وت، له ئێستادا ئێمه پێویستمان به دامه‌زراوه‌یه‌كی قه‌زایی هه‌یه به جیاوازی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان كه له ئاتاجی خۆمان به سه‌قامگیری سیسته‌می دیموكراسی هه‌ڵقوڵابێت، دادگای فیدراڵیش یه‌كێكه له گرنگترین ده‌زگا قه‌زاییه‌كان كه ده‌سته‌به‌ری هێنانه ئارای سه‌قامگیری و بێلایه‌نی و دادپه‌روه‌ری ده‌كات و ناکۆکییەکان دەبڕێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی دەزگاکان و تەنانەت له نێوان تاک و دامەزراوەکانیش، چونكه حوكمی ژیرانه به سه‌روه‌ری یاسا‌و باوه‌ڕبون به دادپه‌روه‌ری یاسا دێته ئارا نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی.
كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه هه‌موان له یه‌ك ئامانجدا كۆكن ئه‌ویش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه دادگای فیدراڵی رۆڵی گه‌وره‌ی خۆی له یه‌كگرتویی عێراقدا بگێڕێت، داواشیكرد هاوكاری له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و دادگای فیدراڵی بێته ئارا له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دانانی یاساكان و وه‌رگرتنی رای یاساییه‌وه هه‌یه به مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی دانانی یاساكان به ئه‌وپه‌ڕی تۆكمه‌ییه‌وه تا زۆرترین سودیان بۆ هاوڵاتیان و وڵات هه‌بێت به گشتی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
23/05/2021