دوای گەیشتنی بۆ تاران.. کەعبی لەگەڵ هاشمی پتەوکردنی پەیوەندییە پەرلەمانی و بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ دەکات

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەفدی پەرلەمانیی هاوڕێی، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ چاویکەوت بە بەڕێز ئەمیر حسێن قازی زادە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران، بە ئامادەبونی باڵیۆزی عێراق لە تاران.

کەعبی و وەفدی هاوڕێی لەگەڵ ئەمیر هاشمی پتەوکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیان لەنێوان هەردوو وڵات تاوتوێکرد لەڕێی زنجیرەیەک ڕێوشوێنی هاوبەش و، پێشخستنی پەیوەندییە پەرلەمانییەکان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی لەنێوان هەردوو دامەزراوەی یاسادانان و، پتەوکردنی ڕۆڵی ئێران لەپشتیوانی ژمارەیەک لە کەرتەکان و لەسەرو هەموشیانەوە غازو کارەبا.

هەر لەدیدارەکەدا تاوتوێی دوژمنکارییەکانی زانیۆنینزم کرا بۆ سەر فەلەستین و، جەختکرا لەسەر هەڵوێستی ڕوون و ڕاشکاوی عێراق و پشتیوانی بۆ مافەکانی گەلی فەلەستین، لای خۆیەوە جێگری یەکەمی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ستایشی ڕۆڵی عێراقی کرد لە بەدیهێنانی هاوسەنگی لەناوچەکە بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی خاوەنیەتی لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.

وەفدی عێراق بەسەرۆکایەتی حەسەن کەریم کەعبی دوێنی یەک شەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، بۆ بەشداریکردن لەکارەکانی کۆبونەوەی لیژنەی فەلەستینی سەر بە یەکێتی ئەنجومەنەکانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە ئەمڕۆ کارەکانی لە تاران دەستپێدەکات بۆ تاوتوێکرنی دوژمنکارییەکانی زانیۆنیزم دژ بە گەلی فەلەستین.

بڕیارە وەفدی عێراق لەمیانی کۆبونەوەکانی لەگەڵ وەفدە پەرلەمانییەکانی یەکێتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی پرسی پەیوەست بە بەکارهێنانی توانا دبلۆماسی و پەرلەمانییەکان بخاتە بەرباس بۆ پشتیوانی گەلی فەلەستینی زوڵملێکراو و، کۆتایهێنانی دەستبەجێی ئەو کوشتارو لەناوبردنی بەکۆمەڵەی لەسەر دەستی قەوارەی زانیۆنیزم ڕوبەڕوی دەبێتەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٤/٥/٢٠٢١