د.بەشیر حەداد بەشداری رۆژی دووەمی کۆبوونەوەی كۆمهڵهی گشتی یهكێتیی پهرلهمانی نێودهوڵهتی کرد
رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٥/٢٥، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومونی نوێنەرانی عێراق بەشداری رۆژی دووەمی کۆبوونەوەی كۆمهڵهی گشتی یهكێتیی پهرلهمانی نێودهوڵهتی IPU کرد، کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس و به بەشداری سەرۆکی پەرلەمانی ١٧٩ وڵاتی جیھان بەڕێوە دەچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە پەرلەمانتاران یونادم کەنا سەرۆكی لیژنەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، و د.ئیقباڵ عەبدولحوسێن ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئەندامی لیژنەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی تێیدا بەشدار بوون.
شاندەکە ڕاپۆرتى دارایی یەکێتیەکەيان بۆ ساڵی 2020 خستە ڕوو، هاوکات لەگەڵ گفتوگۆکانی لیژنەی جێبەجێکردن سەبارەت دامەزراندنی خەڵاتی Cremer-passy. لە لایەکی دیکە گفتوكرا سەبارەت به ڕاپۆرتى چالاکییەکانی لیژنە و دەستەکان، بە تایبەت ئەوەی پەیوەندیی بە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە. ھەروەھا پێداچوونەوە بە ستراتیژییەتی نوێی یەکێتیی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لایەنێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٢٥ ئایاری ٢٠٢١