لیژنەی یاسایی پەرلەمانی پێشوازی لەشاندێکی پەیمانگەی هۆڵەندی دەکات

لیژنەی یاساسی پەرلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕێبوارهادیی سەرۆکی لیژنەکەئەمڕۆچوارشەممە ٢٦/٥!٢٠٢١میوانداریکردلە شاندێکی پەیمانگەی هۆڵەندی بۆپەیوەندیەنێودەوڵەتیەکان .

لەدیدارەکەداتاوتوێکرالە میکانیزمی قەلاچۆکردنی گەندەڵی وڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بۆدانانی ئەو یاسایانەی رێدەگرێت لە دیاردەی ئەوگەندەڵیانەی بڵاوبوونەتەوە لەهەندێک لەدەزگاکانداسەرەڕای هەماهەنگی کردن لەنیوان هەرسێ دەستەڵاتەکاندابۆ سنووردانان لەم دیاردەیەدا کەئابووری عێراقی ماندووکردووە وەشانی هاونیشتمانی قورس کردووە وەڕۆڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەپشتگیری عێراق لەم بوارەدا.

لەدیدارەکەدا لیژنەی یاسایی ئاشکرای کردکەلیژنەکەو ئەنجومەنی نوێنەران هەموو توانایەکیان دەخەنەکاربۆ قەلاچۆکردن و سنووردانان بۆگەندەڵی لەمیانی ڕۆڵی یاسادانان وچاودێری کە ئەنجومونی نوێنەران هەیەتی ئاماژەیاندابەبوونی لیژنەپەڕلەمانیەتایبەتمەندیەکان بۆبەدواداچوونی ئەودیاردەیەو سنووربۆدانانی.

لیژنەکەپتروتی کەئەنجومەنی نوێنەران زۆرەهایاسای دەرکردووە بۆقەلاچۆکردنی گەندەڵی بەڵام کێشەکەلە میکنیزمی بەجێهێنان لە لایەن دامەزراوه حکومەتیە تایبەتمەندەکانەوەیە ڕوونیانکردەوەکەلاوازی هەیەلەهەندێک جومگەکانی قەلاچۆکردنی گەندەڵی .

لیژنەی یاسایی جەختی لەوەکردەوەهەرکاتێک کارکرابەحکومەتی ئەلەکترۆنی وەبڵاوکرایەوەبەهەموو دەزگاکانی دەوڵەتدادەبێت بەگواستنەوەیەکی تەواولەسنووردانان بۆ دیاردەی گەندەڵی بەربڵاو .

لیژنەیاساییەکە ئاماژەیدابە رۆڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندن وەڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەپشتگیری ئەو هەوڵانەی دراون بۆ سنوور دانان وزاڵبوون بەسەر دیاردەکانی گەندەڵیدا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٦/٥/٢٠٢١