به‌رده‌وامی پشتبه‌ستن به كادیرانی بیانی له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نییه
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌رده‌وامی پشتبه‌ستن به كادیری بیانی، له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای عێراقی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی كۆمپانیاكه كردوه به مه‌به‌ستی تاوتوێی به‌ڕێوه‌بردنی ئاسمانی عێراق و ده‌رخستنی توانا‌و شیاوی كادیرانی نیشتمانی له‌سه‌ر ئیداره‌ی دۆسیه‌ی ناوبراو.
له‌میانه‌ی ئه‌و میواندارییه‌دا، كه دوه‌م میواندارییه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیایه ئه‌نجامی ده‌دات، كه‌عبی وتویه‌تی: “به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌ندێك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گومان له توانا‌و لێوه‌شاوه‌ییه نیشتمانییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه له كه‌رته جیاوازه‌كاندا كارده‌كه‌ن به كه‌رتی ئاسمانیشه‌وه، به‌ڵام له نزیك و دور شاهێدی بۆ عێراقییه‌كان ده‌درێت كه ئه‌وان پێشه‌نگی بنه‌ڕه‌تیبون له كه‌رتی فڕۆكه‌وانی و ئاسمانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بگره كۆمه‌كی چه‌نده‌ها وڵاتیشیان كردوه تا ده‌سته‌و كۆمپانیا له‌وباره‌یه‌وه دامه‌زرێنن”.
هاوكات ستایشی “هه‌مو ئه‌و هه‌وڵه چڕوپڕانه‌ی كردوه كه له‌لایه‌ن كادیرانی نیشتمانییه‌وه له كۆمپانیای عێراقی ئه‌نجامدراون بۆ سه‌رله‌نوێ كاركردنه‌وه به سیسته‌می ئاگاداركردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی خۆرئاوا‌و خستنه‌وه‌گه‌ڕی له ئاسماندا، دوای ئه‌وه‌ی كه سایه‌تی ئیداره‌ی كۆمپانیای به‌ریتانی (سیركۆ) له ده‌ره‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری بو”.
ئه‌وه‌شی وتوه “ئیداره‌ی نیشتمانی له ماوه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له فراوانكردنی ده‌ستكه‌وتی دارایی بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، كه له ئێستادا گه‌شتوه‌ته (7) ملیار دیناری عێراقی، به هه‌مان شێوه توانیویانه زیاتر له (100) فڕۆكه، كه رۆژانه به ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕن، زیاد بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكه بۆ ئه‌وان”.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه “پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردبو ئه‌و گرێبه‌سته نوێ نه‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ناوبراو له 31-12-2021 كۆتایی پێدێت و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌و كادیره نیشتمانیانه بخرێنه شوێنی شاره‌زایانی ئه‌و كۆمپانیا بیانییه كه سه‌ركه‌وتو بون له ئیداره‌دانی دۆسیه‌كه‌داو هیچ گرفتێكی هونه‌ری و ئیداری له به‌رده‌میاندا دروست نه‌بوه‌و پشت ببه‌سترێت به توانا‌و لێوه‌شاوه‌یی كادیرانی هونه‌ری عێراقی كه هیچ كاتێك شاره‌زاییان كه‌متر نییه له شاره‌زایی بیانییه‌كان و له‌كاتی گرێبه‌ستكردنیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه (سێركۆ) له كاردابون.”
هاوكات حه‌سه‌ن كه‌عبی داواشیكردوه؛ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و حكومه‌ت “پشتببه‌ستن به كادیرانی نیشتمانی له‌و كۆمپانیایه‌و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی تری حكومه‌ت به‌هۆی ئه‌و سودو تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی له په‌ره‌دان به شاره‌زایی و ده‌ستخستنی داهاته‌كانی عێراق ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی ئیداره‌ی خۆماڵیه‌وه بڕێكی زۆرێكی زۆری خه‌رجییان ده‌وێت.”