لیژنەی یاسایی میوانداری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی گشتی وبەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیراندادەکات

لیژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕێبوار هادی سەرۆکی لیژنەکەوئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی دووشەممە٣١/٥/٢٠٢١ میوانداریکرد لەسەرۆکی دەستەی خانەنشینی گشتی وکارمەندی پێشکەوتوو لەدەستەکەداسەرەڕای بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی لەئەنجومەنی وەزیراندا وەلەکۆبوونەوەکەدا کەسەرۆکی لیژنەی هەرێمەکانی پەڕلەمانی پەڕلەمانتار سیروان دویڕدانی ئامادەبوو تاوتوێکرالەیاسای خانەنشینی یەکگرتووژمارە ٩لەساڵی ٢٠١٤مادەی ١٣ تیایدا،وەدەستەی خانەنشینی گشتی باسێکی پێشکەشکرد لەمیکانیزمی هەژماری تەمەنی ئەوانەی خانەنشین دەکرێن وەئەوانەی گەیشتوونەتە تەمەنی ٤٥ ساڵی ،ئاماژەیان بەوەداکە دەقەکە هەژمارناکرێت بۆئەوحاڵەتانەی پێش تەواو بوونی یاساکەیەبەگوێرەی بڕیارە دادگاییەکان کەدەگونجێت لەگەڵ ڕای فەرمانگەی یاسایی لەوەزارەتی داراییدا.

لەلای خۆیەوە لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی ڕوونی کردەوە کەچارەسەری لێتێکچوونەکە لەپێشکەشکردنی پێشنیارەکەی هەموارکردنی مادە(١٣)دایە وەئەمەشە کەلیژنەی یاسایی کاری لەسەردەکات،

لەلایەکی ترەوە لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی لەئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێی ڕاپۆرت وتێبینیەکانی یاسایی پەڕلەمانی کردسەبارەت بەپڕۆژەیاسای ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکان، وەبەتایبەتی هەندێک مادەوبەندەکانی یاساکە کەلیژنەکەوای بەباش زانی بەهەموارکردنیان یان لابردنیان لەبەر سەرپێچیەکەیان لەگەڵ یاساکارپێکراوەکانی تردا .

لیژنەی یاسایی ڕوونی کردوەکەخەریکەقسەلەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەراندابکات بۆئەوەی یاساکە بخاتەسەر خشتەی کاری دانیشتنەکانی داهاتوو بۆدەنگدان لەسەری پاش لێبوونەوەلەهەموارکردنەکانی ئەم دواییەلەسەری .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٣١/٥/٢٠٢١